گرژییه‌كانی كه‌نداو نرخی نه‌وتیان هه‌ڵكشاند
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان هه‌ڵكشا.
له دواداخستنی بۆرسه‌ی نه‌وتدا، نرخی خاوی برنت، 38 سه‌نتی چووه سه‌ر و گه‌یشته 73 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت.
ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، نرخی خاوی برنت به رێژه‌ی %3.4 زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش له سێ هه‌فته‌ی رابردوودا بێ پێشینه بووه.
ستیڤن ئینس، به‌ڕێوبه‌ری ئاڵوگۆڕی ستراتیژی بازار له كۆمپانیای ئێس بی ئه‌ی تایبه‌ت به راوێژكاری، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هێزێكی زۆری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك رووبدات، ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی ساده‌ش بێت له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ره‌نگه ره‌وشی ناوچه‌كه وه‌ك به‌رمیلێك باروت بته‌قێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز