لیره‌ی توركی دابه‌زی
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لیره‌ی توركی دابه‌زی.
شاره‌زایان هۆكاری دابه‌زینی لیره‌ی توركیی بۆ پێداگیری ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی (ئێس400)ی رووسیا ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی ئه‌ردۆغان ره‌تیكردووه‌ته‌وه له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا پاشگه‌ز ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دۆلارێك به‌رامبه‌ر بوو به (5.77) لیره‌ی توركیا، به‌و پێیه‌ی به رێژه‌ی (%0.58) به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ دابه‌زیوه.
ئێواره‌ی رابردوو هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی به به‌رامبه‌ر به (5.74) لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەو دراوە تورکییە بەهۆی قەیرانی وڵاتەکە و ئاڵۆزییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ واشنتن لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە رێژەی (8%) دابەزیووە.
سەرەڕای ئەوەی هەردوو سەرۆک بە چەندین دەستەواژە باسیان لە سەرکەوتنی کۆبوونەوەکان کرد، بەڵام بە دیاریکراوی باس لە دۆسیە ناکۆکەکان نەکرا.
هاوکات لە ماوەی رابردووش لە کاتی گەیشتنی قۆناغی یەکەمی مووشەکی (ئێس 400)ـی رووسی و هەڵکشانی گرژییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا لیرەی تورکی کەوتە ژێر گوشار و دابەزی. لە مانگی رابردووش بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و مه‌ترسی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، لیره دابه‌زی.