گەشتیاریی زستانە زیاد دەكات
K24 - رواندز
چەند ساڵێكە كەرتی گەشتیاری لە وەرزی زستاندا لە ھەرێمی كوردستان گەشەی كردووە، كە پێشتر تەنھا لە وەرزی ھاوین خەڵك سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانیان دەكرد، لەگەڵ بارینی بەفریش گەشتیاران روو لە ناوچە شاخاوییەكان دەكەن.
چیای كۆڕەك یەكێكە لەو شوێنە گەشتیاریانەی، به‌فر وه‌ك سه‌ره‌كیترین هۆكاری كێشكردنی گه‌شتیارانە و له‌گه‌ڵ هه‌ربارینێك پڕ ده‌بێت له گه‌شتیار، به‌شێك له‌گه‌شتیاران كاتەكانیان بە یاری تۆپه‌ڵه به‌فرن و به‌شێكی دیكه‌یان بە وێنه‌گرتن بەڕێدەكەن.
ئێستا به‌فربارین لەو ناچانە واتای ده‌سپێكی وه‌رزێكی تازه‌ی گه‌شتوگوزاری زستانه‌یه، ئاماده‌كاری له بواری خزمه‌تگوزاری و پیداویستییه‌كانی گه‌شتیاران كراوه، له ماوەی دوو رۆژه‌ی رابردوودا نزیكه‌ی 5 هه‌زار گه‌شتیار سەردانی چیای كۆڕەكیان كردووە و پێشبینی هاتنی ژماره‌یه‌كی زیاتری گه‌شتیارانیش ده‌كرێت به‌راورد به ساڵی رابردوو.
ھ.م