11 به‌نداوی دیكە له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێن

"دیزاین بۆ 240 بەنداو كراوە و بە قەرزی درێژخایەن دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان بڕی 33 ملیار دیناری بۆ 11 به‌نداو ته‌رخان كردووه‌. به‌ڕێوبه‌ری گشتیی به‌نداو و سه‌رچاوه‌كانی ئاویش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌و به‌نداوانه‌ ده‌كرێت و له‌ ساڵی داهاتوودا سه‌رجه‌م كاره‌كانیان ته‌واو دەبێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دیزایینی 240 به‌نداو ته‌واو بووە، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به ‌قه‌رزی درێژخایەن سه‌رجه‌میان بخرێنە بواری جێبەجێكردنه‌وه‌.

ھ.م