برێکزت كۆمپانیای تێسلای له‌ به‌ریتانیا ده‌رپه‌ڕاند

ئەڵمانیا هەڵده‌بژێرن

K24 – هه‌ولێر:

ئێلۆن ماسک دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "تێسلا" رایگەیاند، بە هۆی ناڕوونییەکانی برێکزت لە بارەی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، ناچار بوون ئەڵمانی هەڵبژێرن و  کارگەی چوارەمیان لە بەرلین دابمەزرێنن.

ماسک لە لێدوانێکی بۆ ئاوتۆ ئێکسپرێس رایگەیاند، نا دڵنیاییەکان لە ئەنجامی برێکزت وایکرد و دامەزراندنی کارگەی باتری لیسیۆم لە بەریتانیا بە مەترسییە گەورە بزانن، وڵاتێکی دیکە هەڵبژێرن.

 ئەمە لە کاتێکدایە کۆمپانیای "تێسلا" رایگەیاندبوو، کارگەیەک و ناوەندێکی دیزاین و ئەندازە لە بەرلینی پایتەخی ئەڵمانی بکەنەوە، کە ئەوەش دەبێتە چوارەم کارگەی کۆمپانیاکە لە جیهاندا.