عێراق لە ھاوردەكردنی كەلوپەلی توركیا لە پێش ھەموو وڵاتانە

بە بڕی 14 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار كەلوپەلی ناوماڵی بۆ وڵاتان ھاوردەكردووە

K24 - ھەولێر

بەپێی چەند داتایەك عێراق لە ھاوردەكردنی كەلوپەلی توركیا بە پلەی یەكەم دێت، كە زۆرترین كاڵای ئەو وڵاتەی ھاوردەكردووە.

بەگوێرەی داتاكانی توركیا، لە سەرەتای ساڵی 2014ـەوە تاوەكو كۆتاییەكانی 2018،  بەھای ھەناردەكانی توركیا لە كەلوپەلی ناوماڵ  بۆ وڵاتانی دیكە گەیشتووەتە 14 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.

روونكراوەتەوە، تەنیا لە سەرەتاكانی ئەمساڵ ھەناردەكانی ئەو كەرتە گەیشتووەتە 2 ملیار و 206 ملیۆن دۆلار  و ھەر یەك لە ئیستانبوڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر لە پێشی شارەكانی دیكەی توركیاوە دێن لە رووی پیشەسازی كەلوپولی ناوماڵ.

ھاوكات سەبارەت بەو وڵاتانەی كە زۆرترین كەلوپەلی ناوماڵی توركیایان ھاوردەكردووە، عێراق لە پلەی یەكەمدا دێت، بە 2 ملیار و 393 ملیۆن دۆلار، دواتر ئەڵمانیا بە 972 ملیۆن دۆلار، سعوودیە لە پلەی سێیەمدا دێت بە 881 ملیۆن دۆلار و فەرەنسا و ئەمەریكاش بە 686 و 484 ملیۆن دۆلار لە پلەكانی چوارەم و پێنجەمدا دێن.