عەبادی: مووچەی کارمەندێکی بیانی سێ ئه‌وه‌نده‌ی عێراقییەکە

زیاتر لە 83 هەزار کارمەندی بیانی لە کەرتی نەوتدا کار دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

عەبد عۆن عەبادی پەرلەمانتار لە پارێزگای بەسرە داوا لە حکوومەتی ناوەند دەکات، کۆتایی بە گرێبەستی کارمەندە بیانییەکان بهێنێت، کە لە پارێزگاکەدا کاردەکان.

هاوکات ئاماژە بەوەش دەدات مووچەی کارمەندێکی بیانی سێ هێندەی کارمەندێکی عێراقییە.

ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، زیاتر لە 83 هەزار کارمەندی بیانی لە کەرتی نەوتدا کار دەکەن، کە حکوومەتی ناوەند دەتوانێت کۆتایی بەو هێزی کارە بهێنێت و لە بڕی ئەوە رۆڵەکانی پارێزگاکە بخاتە سەرکار.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کارمەندانە مووچەی خەیاڵی وەردەگرن، کە دەتوانرێت لە بڕی کارمەندێکی بیانی دوو بۆ سێ کارمەندی عێراقی دابمەزرێت، سەرەڕای ئەوەی رۆڵەی نیشتمانن و ئەزموونی دەوڵەمەندیان هەیە و بەهرەدارن.

عەبادی ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لە حزب و کەسایەتییەکان سوورن لەسەر هێنانی کارمەندی بیانی چونکە سوودی ماددیان لێ وەردەگرن.