گەشەی ئابووری بەریتانیا كەمترین ئاست تۆماردەكات

"ھۆكارەكەی دۆخی ناڕونی دەرچوونی بەریتانیایە لە یەکێتی ئەوروپا"

K24 - ھەولێر

گەشەی ئابووری بەریتانی، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بۆ کەمترین ئاستی حەوت ساڵی رابردووی دادەبەزێت، کە ئەوەش پێشبینییەکان بەهێز دەکات بەوەی بانکی ناوەندی ئینگڵتەرا رێژەی سوود کەمبکاتەوە.

بەگوێرەی داتا فەرمییەکان کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ئابووری وڵاتەکە لە مانگی تشرینی دووەمی 2019 بەر لە دەرچوونی بۆریس جۆنسۆن، بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانی بە رێژەی 0.6% گەشەی کردووە، کە ئەوەش کەمترین ئاستییەتیە لە دوای مانگی حوزەیرانی ساڵی 2012ـەوە.

هاوکات لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووی، بەرهەمهێنان بە رێژەی 0.3% دابەزینی تۆمارکردووە کە ئەوەش کەمترین ئاستی بووە لە مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە.

جۆن هۆکۆرس، گەورە راوێژکاری ئابووری لە کۆمپانیای ژمێریاری 'بی دەبڵیو سی' دەڵێت، ئەو داتا لاوازە رەنگدانەوەی ئەو دۆخە ناڕونەیە، کە لە پایزەوە بەهۆی دەرچوونی بەریتانی لە یەکێتی ئەوروپا و هەڵبژاردنی گشتی دروستبووە.

ھ.م