لە 11 پارێزگای عێراق زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون دابەش دەكرێت

بەغدا و 10 پارێزگای دیكە دەگرێتەوە

K24 - ھەولێر

حەیدەر مەجید، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، 116 هەزار دۆنم زەوی دابینکراوە وەک زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون، کە بەسەر کەسانی شایستە و بە ئەزموون لە بەغدا و 10 پارێزگای دیکە دابەش بکرێن.

حەیدەر مەجید بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ی رایگەیاند، ئەوە بەشێکە لەو رێوشوێنانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەیگرێتە بەر بۆ چاکسازی، کە بە هەمانگی لەگەڵ پارێزگاکان دەکرێت و لیژنەش بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراو کە رێکخستنەوە ئەنجام بدەن بۆ دابینکرنی زەوی نیشتەجێبوون لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە.

مەجید دەشڵێت، دابینکردنی زەوی بۆ چەند سەربازگەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری هەڵوەشاوەتەوە، جێگەکانیان بۆ فەرمانگەی وەزارەتی دارایی دابینکراوە و ئەوەی دەشمێنێتەوە وەک پارچە زەوی نیشتەجێبوون بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکرێن.

هاوکات روونیشی دەکاتەوە ئەو پارێزگا و شارانە بڕیارە زەویان تێدا دابەش بکڕێن بریتین لە بەغدا، بابل، نەجەف، کەربەلا، کەرکووک، نەینەوا، واست، میسان، موسەنا، سەربازگەی سەعد لە دیالە، ناوچەی نەهرەوان و سەربازگەکانی حەماد شەهاب و دیوانیە و تارق.

ھ.م