ئاژەڵدارانی ھەرێمی كوردستان روو دەكەنە بەخێوكردنی گامێش
K24 - ھەولێر
به‌خێوكه‌رانی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستان، گرنگیی زیاتر به به‌خێوكردنی گامێش ده‌ده‌ن و پڕۆژه‌ی تایبه‌ت بە به‌خێوكردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانە دروست ده‌كه‌ن. ناحیه‌ی كهڵەك یه‌كێكه له‌و شوێنانەی.، كه به‌شێك له دانیشتوانه‌كه‌ی به‌هۆی سوودی گامێشه‌وه، به بهخیوكردنییهوه سه‌رقاڵن.
له هه‌رێمی كورستان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانە زۆر كه‌مه، كه شاره‌زاییان له به‌خێوكردنی گامێش هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه به‌خێوكه‌رانی ئه‌م ئاژه‌ڵه، ناچارن له پارێزگاكانی خواروو و ناوڕاستی عێراق، خه‌ڵك بهێنن.