یازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی و وزە لە هەولێر دەکرێتەوە

200 کۆمپانیا بەشداری تێدا دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

رۆژی دوو شەممە 22/04/2019، بە بەشداری 200 كۆمپانیای جیھانی و ناوخۆیی، یازدەیەمین پێشانگای نێودوەڵەتی بیناسازی و وزە لە هەولێر دەكرێتەوە.

پێشانگاکە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و یەکەمجارە وڵاتی سعوودییە بە 22 کۆمپانیا بەشداری دەکات.

عەبدوڵا ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند: " 15 وڵات بەشداری پێشانگاکە دەکەن کە لە پێنج وڵاتی عەرەبی، شەش وڵاتی ئەوروپی، چەند وڵاتێکی ئاسیاوی و وڵاتانی دراوسێ پێکهاتوون".

پێشانگاکە سوودی بۆ راکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان و زیادکردنی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەبێت، ساڵ بە ساڵیش کۆمپانیای زیاتر بەشداری دەکەن.