فەرەنسا دراوی لیبڕای فەیسبووک رەتدەکاتەوە

هیچ روونییەکی تێدا نییه‌

K24 – هه‌ولێر:

دراوی لیبڕای فەیسبووک دووچاری سەختییەکی زۆر دەبێتەوە، بۆ ئەوەی رەزامەندی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەستبهێنێت، لە نوێترین هەوڵیشیدا لە لایەن فەرەنساوە رەتکرایەوە.

برۆنۆ لۆ میێر، وەزیری دارایی فەرەنسا رایگەیاند، هیچ روونییەک لەو دراوە ئەلیکترۆنییە نابینن، ئەوروپا ناتوانێت لە دۆخی ئێستایدا مامەڵە لەگەڵ دراوێکی لەو جۆرەدا بکات.

وەزیری دارایی فەرەنسا ئاماژەی به‌وه‌شدا، مەترسیی لە دامەزراوەی دارایی دراوەکە هەیە، ترس لەوە هەیە بە خراپی کاردانەوەی لەسەر هه‌ژموونی بازاڕ هەبێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتیشی: هەموو ئەگەرەکانی سەر دراوی لیبڕا مەترسیدارە، بۆیه‌ بە ئاشکرا دەڵێین رێگە نادەین لەسەر خاکی ئەوروپا وەبەرهێنان لە دراوی لیبڕادا بکرێت.

سه‌رچاوه‌: سکای نیوز