سبه‌ی مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و توێژێك‌ دابه‌ش ده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌، 11ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019، مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌ش ده‌كرێت.

گوتیشی: هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ توێژی زیندانه‌ سیاسییه‌كان مووچه‌یان دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌فته‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكرد به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا 20ی مانگ به‌رده‌وام بێت له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان.