قۆناغی یەکەمی دووساید کردنی رێگای دەربەندی رانیە ــ ژاراوە کۆتایی هات

قۆناغی دووەم دەستپێدەکات

K24 – هه‌ولێر:

دانا عبدالکریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی رانیەی بە فەرمی کردەوە و رایگەیاند بەردەوام دەبن لە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان.

قۆناغی دوەمی پڕۆژەکە دووسایدکردنی، توەسوران ــ ژاراوەیە بەگوژمەی ۳۰ ملیار دینار، بەم جۆرە هەردوو قەزای پشدەر و رانیە رێگایەکی دوو ساید بەیەکیان دەبەستێتەوە .

لەمەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەکە وەزیری ئاوەدان کردنەوە رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی رێگاکانی هەرێمی کوردستانیان بەسەرکەوتوویی جێ بەجێ کردووە، وەزارەتەکەیان ئامادەکاریی دەکات بۆ قۆناغێکی تری نۆژەنکردنەوە و چاککردنی رێگاکانی هەرێمی کوردستان.

هاوکات دەربەندی رانیە ناوچەیەکی سەرنج ڕاکێش و دەوڵەمەنده بە ئاوی دەڕیاچەی دووکان و بە تەواوبوونی دووسایدی دەربەند، ئیدارەی راپەڕین ئامادەکاریی تەواوی کردوە دەربەندی رانیە بکرێتە ناوچەیەکی گەشتیاری گرنگ.

H.J