ئه‌وه‌ى كورد له شه‌ڕى داعشدا كردى به زۆر لايه‌نى ديكه نه‌ده‌كرا
K24 – هه‌ولێر:
مايكڵ هێيدن، به‌ڕێوبه‌رى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌نديى ئه‌مه‌ريكا (سى ئاى ئه‌ى) و نووسه‌رى كتێبى (هێرش بۆ سه‌ر هه‌واڵگرى) له چاوپێكه‌وتنێكى تايبه‌تى كوردستان24، كه لۆرى مايلۆرى له نووسينگه‌ى واشنتنى كوردستان24 له‌گه‌ڵيدا ئه‌نجاميداوه، رايگه‌ياند، "رووسيا ده‌يه‌وێت تواناى گه‌لى ئه‌مه‌ريكا و زيره‌كه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به فيڕۆ بدات". له باره‌ى كورديشه‌وه گوتى: "ئه‌وان جه‌نگاوه‌رى ئازان و پێويسته كورد قه‌واره‌يه‌كى هه‌بێت و له دڵى رۆژهه‌ڵاتدا قه‌واره‌ى ديكه‌ى فيدراڵى بۆ كورد هه‌بن". روونيشيكرده‌وه، "سنووره‌كانى ناوچه‌كه به خواستى خه‌ڵكى ناوچه‌كه نين. هێڵى ده‌ستكردنى كۆڵۆنياليزمى خۆرئاواين". جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "هه‌رگيز ئه‌و سنوورانه وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه‌يان لێ نايه‌ته‌وه كه وڵاتانى وه‌ك سووريا و عێراق وڵاتى مه‌ركه‌زى و يه‌كگرتوو بوون و وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى يه‌كپارچه حوكميان ده‌كرد. ئه‌م سنوورانه، هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه". هه‌ر سه‌باره‌ت به كورد ئه‌وه‌شى گوت: "كورد له راستييدا له‌و ناوچه‌يه‌دا هه‌ميشه باش‌ترين دۆستى ئه‌مه‌ريكا بوون. له ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا ئه‌وه‌ى كورد كردى به زۆر لايه‌نى ديكه نه‌ده‌كرا".
پرسيار: چى ده‌گوزه‌رێت له نێوان تره‌مپ و پوتندا و تۆ چۆن كێشه‌كان ده‌بينى..
مايكڵ هێيدن: له كوێوه ده‌ستپێبكه‌ين، ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه بريتييه له كۆمه‌ڵێك راستى و جه‌خت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ريكى ده‌كاته‌وه، نه‌ك سه‌رۆك. ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ريكى له قۆناغى جيهانى دواى راستييه‌كانه. جيهانێك بڕياره‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ماى راستى و داتا نين. ئه‌و بڕيارانه به‌رهه‌مى هه‌ست و سۆز و پێشبينى و وه‌فا و به‌رژه‌وه‌ندى هۆز و گرووپه‌كانه.
ئێمه ده‌بينين بارودۆخه‌كه به‌و جۆره‌يه. له ئاستى نێوده‌وڵه‌تييدا ده‌رده‌كه‌وێت. به تايبه‌تى ديداره ناهاوسه‌نگه‌كه‌ى تره‌مپ و پوتن. سه‌رۆك چى وت، ئه‌و مه‌به‌ستى چى بوو، ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك له هێلسنكى بوو، كاتێك باس هاته سه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانى رووسيا له هه‌ڵبژاردنى 2016 و دواى ئه‌وه‌ى گه‌ڕايه‌وه بۆ ئه‌مه‌ريكا قسه‌كانى ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قسانه بوو كه له فنله‌ندا كردى. جياوازى ئه‌و قسانه ده‌ريده‌خات، پێناچێت ته‌واوى راستييه‌كان بن. ئايا ئه‌و قسانه قسه‌ى حكومه‌تن يان قسه‌ى سه‌ر زمانى سه‌رۆكن. ئه‌وانه بناغه‌يه‌كى ديكه‌يان هه‌يه. كه‌واته راستييه‌كه نه‌بوو. له كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا ئه‌وه‌ى له ديداره‌كه‌ى هێلسنكى روويدا ده‌ريده‌خات ئه‌وه‌ى خستوومه‌ته‌ڕوو و لێيان نيگه‌ران بووم، چه‌ند جێى بايه‌خه.
پرسيار: ئايا رووسه‌كان چه‌نده سوود له‌وه وه‌رده‌گرن كه راستيان تێدا نييه.
مايكڵ هێيدن: ئه‌مه وه‌ك نموونه‌ى سێ پارچه كێكه له ئه‌مه‌ريكا. خه‌ڵكى ئه‌مه‌ريكا پارچه‌ى يه‌كه‌مه. ئه‌مه فراوانتره له كلتوورى سياسى ئه‌مه‌ريكادا. پارچه‌ى دووه‌مى كێكه‌كه سه‌رۆكه. له كاتى بانگه‌شه و كه‌مپينه‌كه‌دا زۆر باسكرا و به‌كارهێنراوه و هێشتا ئه‌و به‌كارهێنانه به‌رده‌وامه. سه‌يرى قسه و ره‌فتاريشى بكه‌يت، خراپتريش ده‌بێت. به‌شى سێيه‌مى كێكه‌كه رووسه‌كان خۆيانن. كه له چه‌ند لايه‌كه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن خراپ سوود وه‌ربگرن و دابه‌شمان بكه‌ن. ئه‌وان ته‌نيا هه‌وڵده‌ده‌ن بابه‌تى نوێ بهێننه كايه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رقاڵمان بكه‌ن. له ئه‌نجامدا ده‌بينين رووسه‌كان به بابه‌تى ناڕاست كار له‌سه‌ر نائاگايى ئه‌مه‌ريكا ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش ده‌يانه‌وێت تواناى زيره‌كه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به فيڕۆ بده‌ن. رووسه‌كان خۆشيان له‌م رووه‌وه زياتر زيانيان به‌رده‌كه‌وێت.
پرسيار: تۆ به‌م كاره ده‌ڵێى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زانياريدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان.
مايكڵ هێيدن: به‌ڵێ .. ئه‌وه‌ى رووسه‌كان كردوويانه به راستى ئاڵۆزه. ئه‌مه به‌كارهێنانى زانيارييه بۆ ململانێ. هه‌روه‌ك چه‌كێك كه له جه‌نگدا به‌كاردێت. ڤلارى كراسيمۆڤ، ئێستا سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى رووسيا چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا باسى له‌وه كردووه، كه چۆن زانيارى به‌ده‌ستده‌هێنيت و ئينجا راسته‌وخۆ به‌كارى ده‌هێنيت بۆ به ئامانجگرتنى خه‌ڵكى وڵاتێك له پێناو به‌كارهێنانيان له خزمه‌تى ئامانجه‌كانى خۆتدا. ئێستا رووسيا له ململانێدايه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا. مه‌رج نييه ئه‌و ململانێيه راسته‌قينه بێت. مه‌رجيش نييه ئابوورى يان ئايدۆلۆژى بێت. ئه‌وان له‌و شتانه ده‌رباز بوون. رووسه‌كان كۆمه‌ڵگه‌يه‌كن له رووى دانيشتوانه‌وه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چن. ئه‌مه بۆ ئه‌وه نييه ئه‌مه‌ريكا بگرن. مه‌به‌ستيانه ئه‌مه‌ريكا بهێننه خواره‌وه بۆ ئاستێكى خراپ. به دابه‌شكردن و بێهيواكردن و جياكردنه‌وه‌مان. ئه‌مه شه‌ڕى زانيارى رووسيايه له دژى ئه‌مه‌ريكا.
پرسيار: ئايا رووسيا ده‌توانێت ئه‌مه به‌كاربهێنێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌وروپا بۆ لاوازكردنى ناتۆ..
مايكڵ هێيدن: به‌ڵێ.. بێگومان ده‌توانن. به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر بێينه‌وه سه‌ر سێ پارچه كێكه‌كه، كه به‌شێكيان خه‌ڵكه و ده‌كرێنه ئامانج. منيش به‌شێكم له‌و خه‌ڵكه. ته‌نيا ده‌مه‌وێت باسى بكه‌م، نه‌ك بڕيار بده‌م. خه‌ڵكێكمان هه‌يه توڕه‌ن و سه‌رۆك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كاريان ده‌هێنێت. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى سه‌رۆك به‌كارى ده‌هێنێت هه‌مان ئه‌و شتانه‌يه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى و سياسه‌تى رووسه‌كان يه‌كده‌گرێته‌وه.
سه‌رۆك به جۆرێك خه‌ريكه هه‌موو ئه‌و په‌يوه‌نديانه‌ى هه‌ن تێكيان ده‌دات. كه هيچ سه‌رۆكێكى ئه‌مه‌ريكا له ماوه‌ى 75 ساڵى رابردوودا كارى واى نه‌كردووه. سه‌رۆك ده‌ڵێت: يه‌كێتى ئه‌وروپا دوژمنه. من قه‌ت بڕوا ناكه‌م، هيچ سه‌رۆكێك شتى وا بڵێت. يان ده‌ڵێت: ناتۆ بارگرانييه. ئه‌م شتانه‌ى سه‌رۆك ده‌يكات، ئه‌و شتانه‌ن كه رووسيا خوازيارييه‌تى. كه دابه‌شكردن و لاوازكردنى رۆژئاوايه.
پرسيار: ئه‌گه‌ر رووسيا سه‌رقاڵى ئه‌م كارانه بێت، ئه‌ى ئه‌مه‌ريكا ده‌بێت چى بكات..
مايكڵ هێيدن: زۆر شت هه‌ن ده‌كرێت ئه‌نجامبدرێن. يه‌كه‌م شت ئێمه ده‌توانين به‌رگرى له خۆمان بكه‌ين. ده‌توانين رێگرى له هه‌واڵى ساخته بكه‌ين و ئه‌و گرفتانه‌ى هه‌ن چاره‌سه‌ريان بكه‌ين. رێگرى له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانى رووسيا بكه‌ين و نه‌هێڵين بێنه ناو سۆشياليمدياى ئه‌مه‌ريكاوه و چاواشه كارى بكه‌ن. دووباره گفتوگۆى ئه‌مه‌ريكيانه بنياتبنێينه‌وه. ده‌توانين به ياساكانماندا بچينه‌وه. له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه خه‌ڵك زۆر به دواى شت‌دا ده‌چن. ئێمه به‌و جۆره حه‌ز ده‌كه‌ين، هه‌ر زانيارييه‌ك پێمان ده‌گات، بيبه‌ستينه‌وه به راستييه‌كه‌وه. ئه‌و شتانه‌ش كاريگه‌رييان له‌سه‌ر بڕياره نيشتيمانييه‌كان هه‌يه. بۆيه ئه‌و شتانه‌ى كه راستيين زۆر گرنگن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌يه من پرسيارى يه‌كه‌م به‌رز ده‌نرخێنم. ئه‌وه‌ى له هلسنكى روويداوه يارييه‌كى بچووك بووه بۆ ئامانجێكى گه‌وره. ئه‌وه‌ى كه راستييه‌كه چييه زۆر گرنگه. قسه و بۆچوونمان ده‌بێت بزانين چۆنن. من ده‌زانم له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مينه ململانێ هه‌يه. به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ين ئه‌و قسانه‌ى ده‌يكه‌ين و له‌گه‌ڵ جووڵه‌كانمان له‌سه‌ر بناغه‌ى راستى بن. سه‌رۆك له هێلنسكى ده‌ڵێت: ده‌بێت. لێره ده‌ڵێت: بۆ نابێ. ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه تا چه‌نده گونجاوون. ئه‌و وشانه‌ى له‌و كاته‌دا به‌كارى ده‌هێنيت، بۆ هه‌ر كاتێك ده‌بێت دياريكراو بن. قسه‌كه‌رى ئه‌و وشانه كه‌سێك نييه، كه راستييه‌كه به ئێمه بڵێت.ئه‌وه به راستى خۆدزينه‌وه‌يه له راستى. خۆدزينه‌وه‌يه له هێلسنكى له سه‌ر سه‌كۆى قسه‌كردن. ته‌نانه‌ت ئه‌مه خۆدزينه‌وه‌يه لێره و له‌واشنتن. به راستى ئه‌مه زۆر خراپه بۆ ئه‌مه‌ريكا.
پرسيار: تۆ به‌شێوه‌يه‌كى باش باسى ئه‌م بابه‌ت كرد، ئێمه هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى خه‌ڵك بكه‌ين، تێبگات چۆن له خشته ده‌برێت له لايه‌ن دوژمنه‌كانمانه‌وه. ده‌توانين باسه‌كه‌مان بگۆڕين بۆ بارودۆخى رۆهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به تايبه‌تى كورد. تۆ كتێبێكت نووسيوه، له‌وێدا باڵيۆزى عێراق ده‌ڵێت، ئه‌وانه يه‌كێتى خاكى عێراقيان به راستى به‌لاوه گرنگه، ئه‌وانه‌ن له عێراقدا ناژين، هه‌رێمى كوردستان ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى ئه‌نجامداوه. ئايا له باره‌ى ريفراندۆمه‌وه ده‌كرا ئه‌مه‌ريكا هه‌ڵوێستێكى ديكه‌ى هه‌بوايه.
مايكڵ هێيدن: من پێم وايه نه‌خێر، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته نييه من باسى ده‌كه‌م. من راسته‌وخۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ باڵيۆزدا نه‌كردووه، من ئه‌و قسه‌يه‌م له كه‌سێكى ديكه‌وه وه‌رگرتووه، كه قسه‌ى باڵيۆزى بۆ گێڕاومه‌ته‌وه. هه‌ر چۆنێك بێت قسه‌كه كراوه، زۆر كه‌س له‌و باره‌يه‌وه قسه ده‌كه‌ن. ده‌ڵێن سوننه و شيعه و كورد له ناوچه‌يه‌ك ده‌ژين پێى ده‌ڵێن عێراق. ئه‌مه يه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى من له كتێبه‌كه‌مدا تيشكم خستووه‌ته سه‌ريان. من باسى ئه‌و شتانه‌م كردووه، كه له ئه‌مه‌ريكا رووده‌ده‌ن. بابه‌تى قۆناغى راستى و ناڕاستى و زۆر شتى ديكه‌م باسكردووه. به‌ڵام له سه‌رانسه‌رى دنيادا زۆر شتى ديكه رووده‌ده‌ن. گۆڕانكارييه به‌رده‌وامه‌كانى سه‌ر زه‌وى هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ى من ئه‌و كتێبه بنووسم. له‌و بڕوايه‌دام جێبه‌جێكردنى ئامانجه‌كان له‌و كتێبه‌دا ئاسانتره تا له‌وه‌ى له دنياى سياسه‌تدا هه‌وڵى بۆ بده‌يت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستم بووه له كتێبه‌كه باسى بكه‌م، ئه‌وه‌يه كه سنووره‌كانى دواى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هيچ بايه‌خێكيان نه‌ماوه. به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه هه‌رگيز ئه‌و سنوورانه وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه‌يان لێ نايه‌ته‌وه كه وڵاتانى وه‌ك سووريا و عێراق وڵاتى مه‌ركه‌زى و يه‌كگرتوو بوون و وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى يه‌كپارچه بمێننه‌وه. ئه‌م سنوورانه، هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه. به به‌ڵگه‌ى ئه‌و شتانه‌ى كه له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوو روويانداوه و پێش ئه‌و ماوه‌يه‌ش زۆر شتى ديكه رووياندا. جا بزانه من پێم وانييه، ئه‌مه‌ريكا ده‌بێت ئه‌و ئه‌ركه بخاته سه‌ر شانى خۆى. كه چۆن عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و چى به‌سه‌ر دێت. پێم وايه ده‌بێت سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا ئه‌م راستييه بزانێت، كه فۆرم و شێوازى كۆن هه‌رگيز نابێته چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه. من له كتێبه‌كه‌مدا هه‌وڵى ئه‌وه‌م داوه جارێكى ديكه پێناسه‌ى وشه‌ى (دژ) بكه‌مه‌وه. له‌و كتێبه‌دا پێشنيازم كردووه، گۆڕانكارييه‌كان ده‌بێت زۆر بنچينه‌يى بن. پێم وايه دژايه‌تى هه‌رگيز سه‌قامگيرى لێ به‌رهه‌م نايه‌ت. بۆيه ئه‌مه زۆر زۆر گرنگه، ئێمه ده‌بێت بونياتنه‌ر بين و ده‌بێت ئاگادار بين له‌وه‌ى كه هه‌نگاو بنێين به‌ره‌و پێشه‌وه و هه‌وڵ بده‌ين به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆين.
پرسيار: تۆ پێشنياز ده‌كه‌يت، ئه‌مه‌ريكا كورد وه‌ك دۆستێكى ستراتيژى ببينێت..
مايكڵ هێيدن: بێگومان، كورد له راستييدا له‌و ناوچه‌يه‌دا هه‌ميشه باش‌ترين دۆستى ئه‌مه‌ريكا بوون. له ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا ئه‌وه‌ى كورد كردى به زۆر لايه‌نى ديكه نه‌ده‌كرا. ئه‌وان سه‌لمانديان كه جه‌نگاوه‌رن. بۆيه پێم وايه ئه‌وه بۆچوونى ئێمه‌يه، سه‌باره‌ت به خه‌ڵكى كورد. ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌يه ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌ره‌و پێشچوون هه‌بێت له‌م بواره و له‌م باره‌يه‌وه. پێشنيازيشم كرد. تێده‌گه‌م، كه بۆچى ئه‌مه‌ريكا ئامۆژگارى دۆسته كورده‌كانى كرد، ريفراندۆم له‌و كاته‌دا كارێكى باش نييه. من بۆ خۆشم ئه‌و بۆچوونه‌م هه‌بوو، له ناو حكومه‌تدا. به‌ڵام من له ناو حكومه‌ته‌كه‌مدا پێشنيازى ئه‌وه‌م كرد، ده‌بێت رووانينێكى فراوانترمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌و پێشچوون بێته ئاراوه. ئه‌و گفتوگۆ عه‌قڵانييه‌ى له ئه‌مه‌ريكا هه‌بوو له‌گه‌ڵ دۆسته توركه‌كاندا ئه‌وه بوو، كه قازانجى ئه‌وانيشى تێدايه و زياتر ئاسووده ده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌رێمێكى به‌رفراوانى كوردى. من لێره ته‌نيا باسى هه‌رێمى كوردستان له عێراق ناكه‌م. به‌ڵكو باسى ئاينده‌ى كورد ده‌كه‌م له سوورياشدا. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه كه رووانينێكى نوێمان هه‌بێت بۆ شتێك كه جياواز بێت.
پرسيار: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌يه ئه‌مه‌ريكا ده‌توانێت جۆرێك له گفتوگۆ له نێوان كورد‌و توركيا بهێنێته ئاراوه..
مايكڵ هێيدن: من ئه‌و رێگه‌يه به باش‌ترين رێگه ده‌زانم. ئێمه دۆستمان هه‌يه له به‌غدا و ئه‌نقه‌ره. وتمان ئێوه چيتان ده‌وێت و به چى ئاسووده ده‌بن. ژماره‌يه‌كى زياتر ناوچه‌ى فيدراڵى له ناو دڵى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بێته ئاراوه ئێمه زۆر پرسيارى ديكه له باره‌ى فيدراڵييه‌وه ده‌كه‌ين. من بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ له حكومه‌ت دووربم. له‌وانه‌يه ورده‌كارييه‌كان به وردى نه‌زانم. به‌ڵام سياسه‌تى سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه نييه، شته‌كان بگێڕينه‌وه بۆ رابردوو. يان وه‌ك رابردوويان لێ بكه‌ينه‌وه.
پرسيار: له باره‌ى سوورياوه چى ده‌ڵێن..
مايكڵ هێيدن: بێهيوام. له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا سووريايه‌كى وێران، گرفته‌كانى زۆر زياتر له‌وه قوڵ بوونه‌ته‌وه، كه بيرمان لێده‌كرده‌وه. ئه‌و سووريايه‌ى كه له لايه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه به هاوكارى رووس و ئێرانييه‌كان كۆنترۆڵ كراوه.
ئه‌مه‌ش ده‌توانين بڵێين شكستيى سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا بوو، كه ناوچه‌كه‌مان به جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د و ئێران و رووسيا ده‌سه‌ڵاتى خۆيانى تێدا به‌رفراوان بكه‌ن. به‌ڵام ديسانه‌وه پێم وايه هه‌رگيز سووريا نابێته‌وه به وڵاتێكى يه‌كپارچه‌ى نه‌ته‌وه‌يى. رێگه‌م بده، با له‌م باره‌يه‌وه نموونه‌يه‌كت بۆ بهێنمه‌وه. ئه‌مه ته‌نيا بيرۆكه‌يه‌كى سه‌ره‌تاييه و ناتوانين وه‌ك بابه‌تێكى به‌رجه‌سته بيبينين. من قسه له‌سه‌ر عه‌له‌وييه‌كان ده‌كه‌م و له‌وانه‌يه عه‌له‌ويستان درووست ببێت. كێشه‌كه ئاڵۆزتره. له‌وه‌ى شه‌ش مانگ له‌مه‌و پێش هه‌بوو. با نموونه‌ى عێراقت بۆ بهێنمه‌وه. پێم وايه له‌وێ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌رفراوانترى شيعه دێته كايه‌وه. كاتێك باسى ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌م، مه‌رج نييه بڵێين شيعه‌كانى عێراق هه‌موويان شوێنكه‌وتووى ئێرانن. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه عه‌ره‌ب و فارس هه‌ن.شيعه‌ى عێراق پێيان وايه ئه‌وان ناوه‌ندى شيعه‌گه‌رين نه‌ك قوم. ئه‌وان كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف به ناوه‌ندى شيعه‌كان ده‌زانن. واته عێراق ناسنامه‌يه‌كى به‌رفراوانترى شيعه‌ى ده‌بێت.هه‌روه‌ها پێشتر قسه‌مان له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد. ئه‌مه‌ش ده‌بێته كوردستان و ئه‌وى ديكه‌شى كه باسم كرد، ده‌بێته شيعه‌ستان. كوردستانيش كه تاكه ناوچه‌ى فيدراڵى عێراقه. ئينجا دێينه سه‌ر دوابه‌ش، كه بۆچوونى من ئه‌ويش به‌رقه‌راركردنى ئارامى پێويسته. ئه‌ويش ناوچه‌ى سوننه‌كانه. كه پێى ده‌ڵێن سونييستان.
پرسيار: ئه‌مه شتێكى زۆر سه‌نجڕاكێشه..
مايكڵ هێيدن: من لێره‌دا وشه‌ى قه‌واره به‌كارده‌هێنم. نه‌ك ئه‌وه‌ى بيانكه‌ين به چه‌ند وڵاتێك يان ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان. به‌ڵام ده‌كرێت بكرێن به چه‌ند قه‌واره‌يه‌ك و خه‌ڵكه‌كه له‌و چه‌ند به‌شه‌ى خۆيان‌دا هه‌ست به ئاسووده‌يى بكه‌ن. ئه‌مه جياواز ده‌بێت له عه‌له‌ويستان. شيعه‌ستانى عێراق زۆر سه‌قامگيرتر ده‌بێت. له باره‌ى كوردستانه‌وه قسه‌مان كرد، به‌ڵام سونييستان كێشه‌يه. ئه‌مه نموونه‌يه‌كى سونييستانمان بينى، كه حه‌زمان لێى نه‌بوو. ئه‌ويشى فه‌رمانڕه‌وايى داعش بوو. كه سونييستانێكى قبوڵكراو نه‌بوو. به‌ڵام به بۆچوونى من ده‌بێت سونييستان به‌لاى ئێمه‌وه قبوڵكراو بێت. قه‌واره به‌كارده‌هێنم، دووپاتيده‌كه‌مه‌وه, نه‌ك ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ و دياريكردنى سنوور و دانانى خاڵى پشكنين و شتى ديكه.
پرسيار: ئه‌م پێكهاته سياسيانه ده‌كرێت جۆرێك له شوناس و سه‌ربه‌خۆييان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بژين..
مايكڵ هێيدن: له راستييدا ئه‌وه بۆچوونى منه له باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه. ده ساڵ له‌مه‌و به‌ر كه جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا جۆ بايدن پێشنيازى بۆ كردين، عێراق دابه‌ش بكرێت، بۆ سێ ناوچه، من دژى بووم. به‌ڵام له دواى ئه‌و كاته‌وه زۆر شت روويداوه. ئه‌و گۆڕانكاريانه جێى خۆيان گرتووه. واقيعى نوێ هاتووه‌ته ئاراوه. پێويست ناكات. مه‌رجيش نييه كوردستان ببێته دوژمنى عێراقى نوێ. يان سوننه دژى شيعه يان عه‌له‌وييه‌كان بێت. بۆيه من پێموايه ئه‌م جۆره هه‌وڵه ده‌رفه‌تێكى زۆر باشتر ده‌دات بۆ سه‌قامگيرى ئه‌وه باشتره له‌وه‌ى بير له يه‌كپارچه‌يى خاكى عێراق بكرێته‌وه. يان بير له يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا بكرێته‌وه.
پرسيار: ئه‌مه زۆر جێى خۆيه‌تى، كه بنكه‌يه‌ك بۆ سياسه‌تى رۆژئاوا بۆ دياريكردنى شوناسى پێكهاته‌كان..
مايكڵ هێيدن: ئه‌گه‌ر راستگۆ بم له‌گه‌ڵ تۆ، ئه‌و هێڵ و سنوورانه‌ى كێشراوون، به خواستى خه‌ڵك نين. ئه‌و سنوورانه هه‌ن، رۆژئاوا كێشاونى. له ماوه‌ى سه‌د ساڵى رابردوودا ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك سنوورى ده‌ستكرد بوون، كه سه‌د ساڵه كێشراوون. ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه به هێز پارێزراوون. هێز كۆڵۆنياله‌كان سه‌پاندوونى و ئه‌نجامى شه‌ڕى ساردن. ئه‌و وڵاتانه له‌وێ بوون. ئه‌و سنوورانه پارێزراوون به هێزى ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوخۆ. ئه‌و هێزانه‌ش ئێستا هه‌موويان به‌سه‌ر چوون. ئێستا پێويستمان به فۆرمێكى نوێ هه‌يه. ديسانه‌وه ده‌ڵێم من كه‌سێك نييم ئه‌نجامه‌كان بده‌م به ده‌سته‌وه. نامه‌وێت كۆچى به لێشاوى خه‌ڵك رووبدات. يان پاكتاوى ره‌گه‌زى رووبدات. به‌ڵكو ئه‌وه‌ى من باسى ده‌كه‌م، قه‌واره‌كانه. قه‌واره‌يه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى كورد خۆيان ده‌يانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتدارى خۆيان بن. سوننه و شيعه‌ش به هه‌مان شێوه.
پرسيار: ئه‌و شتانه به راستى سه‌رنجڕاكێشن كه بتوانين بنياتنه‌ر بين بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.. ده‌مه‌وێت بپرسم له باره‌ى توركياوه. بۆچوونت چييه له باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ توركيا..
مايكڵ هێيدن: په‌يوه‌ندييه‌كان كێشه‌ى زۆريان تێدايه. پێموايه پێشتر هيوايه‌كى زۆرمان به سه‌رۆك ئه‌ردۆغان هه‌بوو. له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى جۆرج ده‌بليۆ بوش‌دا له‌و كاتى كۆنداليزا رايس وه‌زيرى ده‌ره‌وه بوو، گفتوگۆيه‌كمان هه‌بوو. من ته‌نيا ده‌توانم كورته‌يه‌كى له باره‌وه بڵێم. ئه‌وه ئيسلامى سياسييه كه ئێمه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين. ئيسلامێكى سياسى كه ده‌توانين پشتيوانى بكه‌ين. شتێك له جۆرى پارتى ديموكراتى كريستيانى ئه‌ڵمانيا. زۆرێك له ئيسلامى سياسى كه پێشكه‌وتوون و ميانڕه‌و بێت. به‌ڵام به داخه‌وه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى كاتدا، زياتر بوو به هێزێكى پارێزگار و خۆسه‌پێن. سه‌رۆك ئه‌ردۆغان خۆى بوو به كه‌سێكى له‌و جۆره. له راستييدا له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا بوو به كه‌سێكى بێسه‌روبه‌ر. ئه‌وه‌ش بوو به ته‌حه‌ددايه‌كى گه‌وره بۆ ديپلۆماسييه‌تى ئه‌مه‌ريكا. من زۆر جار چوومه‌ته توركيا و خه‌ڵكى توركيا به‌رده‌وام و زۆر به باشى هه‌ڵسوكه‌وتيان له‌گه‌ڵدا كردووم. زۆر سه‌رسامم به توركيا. هيوادارم بتوانين كاربكه‌ين بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر له پێوه‌ندييه‌كانماندا.
پرسيار: بۆچوونت چييه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشايه‌وه.. پێت وايه ده‌بێت چى بكرێت.. ئايا هه‌وڵى گۆڕينى رژێم بدرێت يان بڕووخێنرێت..
مايكڵ هێيدن: له سه‌رده‌مى بوش‌دا بيرمان له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ده‌كرده‌وه، پێويسته جێپه‌نجه‌ى ئه‌مه‌ريكا چۆن بێت. چى شتێك ده‌توانێت گرێنتى بێت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حكومه‌ت بگۆڕێت. ده‌بێت ئه‌و گۆڕانكارييه له ناوخۆى ئێرانه‌وه رووبدات. ئه‌گه‌ر ده‌ستتێوه‌ردان له ده‌ره‌وه هه‌بێت، گۆڕانكارييه‌كه شه‌رعييه‌تێكى واى نابێت. من خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووم، پێشم باش نه‌بوو، كه ئه‌مه‌ريكا له رێككه‌وتنى ئێران بكشێته‌وه. له برى ئه‌وه ده‌بوايه پلانى ديكه‌مان هه‌بوايه بۆ كارى ديكه و گه‌مارۆى توندترمان بسه‌پاندبا به‌سه‌ر ئێران‌دا.چونكه ئێرانييه‌كان فێڵ ده‌كه‌ن. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م له رێككه‌وتنه بمێنينه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت مامه‌ڵه‌يه‌كى توندتر له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت. بۆچى نه‌مانتوانى بگه‌ينه ئه‌نجام. له‌به‌ر دوو هۆكارى سه‌ره‌كى. يه‌كه‌م: وڵاتانى جيهان ده‌بێت هه‌موويان پێكه‌وه مه‌به‌ستێكى روونيان هه‌بێت. دووه‌م: ئێران ده‌يه‌وێت فێڵ بكات. ئينجا بابه‌تى چه‌كداماڵينى ئێران به رێككه‌وتن بێت يان بێ رێككه‌وتن بێت، ده‌بێت كارى له‌سه‌ر بكرێت. من پێم وايه ده‌بووايه رێككه‌وتنه‌كه به‌رده‌وام بێت. ئێمه ده‌بێت رێگرى له پاوانخوازى ئێران بكه‌ين له ناوچه‌كه‌دا. تۆ ده‌زانى ئێستا ئێران ده‌ستتێوه‌ردان ده‌كات له چوار پايته‌ختى عه‌ره‌بييدا، له به‌غدا و ديمه‌شق و سه‌نعا و به‌يروت. ده‌بێت به‌رده‌وام فشار بخرێته سه‌ر ئێران. چه‌كى ناووكى ته‌نيا به‌شێكى كێشه‌كانه. من ده‌زانم بۆچوونى جيا هه‌يه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن، به‌ڵام با رێككه‌وتنه‌كه له جێى خۆي‌دا بێت. ئێمه هه‌وڵ بۆ پشتگيرى كردن له چالاكى ديكه بده‌ين. له لايه‌ن كه‌سانى تره‌وه. پێم وايه ده‌توانين ئه‌و كاره بكه‌ين. به رێگه‌ى هاوڕێ ئه‌وروپييه‌كان و له رێگه‌ى چالاكى زياتره‌وه.
ئ.ر