ئه‌وانه‌ى دژى ريفراندۆمن ئه‌جێنداى خه‌ڵكى ديكه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى كه‌ركووك رايگه‌ياند، لايه‌نه عێراقييه‌كان و حكومه‌تى عێراق ده‌زانێت كه‌ركووك نابێته هى ئه‌وان، بۆيه به‌رده‌وام كه‌ركووكيان فه‌رامۆش كردووه و هيچ هاوكارى و خزمهتگوزارييهكيان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركووك له ميانى به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24 كه بڕياره ئه‌مشه‌و كاتژمێر 09:00 په‌خش بكرێت رايگه‌ياند، دواى رووخانى به‌عس يه‌ك شتى نوێ له كه‌ركووك نه‌بوو، ئه‌وه‌ى له ده‌يه‌ى حهفتاكانيش هه‌بوو، داڕزا بوو، بۆ گه‌ڕه‌كه كوردييه‌كان نه‌يانده‌هێشت خانووه‌كه‌ت چاك بكه‌يته‌وه و هه‌ميشه بيرم له‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه زۆر باسى كه‌ركووك ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر كه‌ركووك هێرشكراوه‌ته سه‌ر كوردستان و ئێمه رازى نه‌بووينه به سياسه‌تى حكوومه‌ت.
گوتيشى: له ناخى دڵيانه‌وه ئه‌مانه بير له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌ركووك رۆژێك له رۆژان له‌گه‌ڵ عێراق نامێنێته‌وه، بۆيه هيچ گرنگييهك به كه‌ركووك ناده‌ن له رووى خزمه‌تگوزارى و هاوكاريكردنى كه‌ركووك.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا، پارێزگارى كه‌ركووك گوتى: هه‌ندێك له‌وانه‌ى دژى ريفراندۆم قسه ده‌كه‌ن، دياره ئه‌جێنداى خه‌ڵكى ديكه‌ى تێدايه، به‌ڵام به گشتى خه‌ڵك ده‌نگ به نه‌خێر نادات، پيشاندانى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له يه‌كه‌م رۆژه‌وه شكستيهێناوه هيچى تێدا نييه، بۆنموونه ده‌ڵێت ئازادى نييه، ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئازادى نه‌بێت تۆ چۆن ده‌توانيت بانگه‌شه بۆ نه‌خێر بكه‌يت له ريفراندۆمدا.
گوتيشى: گرنگه به‌راوردى هه‌ولێر و سلێمانى دهۆك له‌گه‌ڵ شاره‌كانى به‌سره و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا جياوازييهكهيان زۆر زۆره. ئه‌و ئاوارانه‌ى هه‌بوون چه‌نديان روويان له شاره‌كانى باشوور كرد و بێگومان سه‌دا 85يان روويان له هه‌رێمى كوردستان كرد و سه‌دا 15يان له‌و شوێنانه بوون كه عه‌ره‌بى سوننه نه‌بوون.