"قەشەیەک مردووەکان زیندوو دەکاتەوە"

قەبر هەڵکەنەکان سکاڵایان دژی تۆمار کردووە

 K24 – هه‌ولێر:

قەشەیەک لە باشووری ئەفریقا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەتوانێت مردووەکان زیندوو بکاتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، قەشەکە رێوڕەسمێک رێکدەخات و کەسێک دەهێنێت و دەیخاتە تابووتێکەوە و "زیندووی دەکاتەوە" و چەند کەسێکیشی هێناوە دەڵێت ئەمانە ژن و خێزانی مردووەکەن.

دوای ئەوەی کابرا "زیندوو" دەکرێتەوە، کەمێک نانی پێدەدەن ئەویش تاکو شتەکان زیاتر وەک موعجیزە دەربکەون، چاوی تەواو کردووەتەوە و بەشێوەیەکی سەیر نانەکە دەخوا.

چەند قەبر هەڵکەنێکی ئەو گۆڕستانە سکاڵایان لەسەر ئەو قەشەیە تۆمار کردووە و دەڵێن، ئەو هەم ئەو خەڵکەی ئەوێ و هەم قەبر هەڵکەنەکانیشی فریو داوە چونکە شتەکان هەڵبەستراون.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، قەشەکە ناوی ئالف لوکاوە و خەڵکی شاری جوهانسبێرگە؛ ئەو کارەشی کردووە تاکو متمانەی خەڵکی بەدەستبهێنێت و لە رێگایەوە پارە و سامان پەیدا بکات.

H.J