سەگێک مەیموونێک رزگار دەکات و بەخێوی دەکات
K24 – ههولێر:
مەیموونێک دایکی گیان لە دەستدەدات و بە تەنها جێدەمێنێت، دواتر لە لایەن چەند سەگێکی بەرەڵاوە هێرشدەکرێتە سەری، بەڵام سەگێکیان رزگاری دەکات.
سەگەکە لە هیندستان دەژی و تەنانەت خواردن و شیریش دەدات بە بەچکە مەیموونەکە، بەردەوامیش لەسەر پشتی هەڵیدەگرێت.
خاوەنی سەگەکە بەناوی سورێش پرابهی دەڵێت: "سەگەکە زۆر دەیپارێزێت، تەنانەت ناهێڵێت سەگەکانی دیکەش لێی نزیک ببنەوە".
دانیشتووانی ئەو گوندەی ئەو سەگەی لێیە، سەگەکە "بە میهرەبان و دڵ گەورە" ناودەبەن و رۆژانە خواردنی پێشکەش دەکەن.
H.J