11 رۆژ له ژێر ئاودا پاشماوه‌كانی كه‌شتی تایتانیك ببینه
K24 - هه‌ولێر:
زۆربه‌مان چیرۆكی كه‌شتی تایتانیكمان بیستووه و ھەروەھا بە فیلمیش بینیومانە كه چۆن ده‌كه‌وێته ژێر ئاوی زه‌ریاوه. بریاره كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی له 26ـی ئه‌م مانگه پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریی بۆ بینینی كه‌شتیه‌كه له‌ژێر ئاو ده‌ست پێبكات. به‌ڵام نرخی هه‌ر بلێتێك بۆ هه‌ر كه‌سێك 105 هه‌زار دۆلاره و یازده رۆژ له ژێر ئاوی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ده‌مێننه‌وه.
كۆمپانیاكه رایده‌گه‌ینێت ناونووسین بۆ چوار گه‌شتیان ته‌واوبووه و داواكارییه‌كی زۆریشیان به ده‌ست گه‌شتووه كه ده‌یانه‌وێت له نزیكه‌وه پاشماوه‌كانی كه‌شتی تایتانیك ببینن.
ئاماده‌كردنی: شیلان حه‌سه‌ن