دوايين ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی ئیپمراتۆری عوسمانییه‌كان كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
دوایین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی ئیپمراتۆری عوسمانییه‌كان، له ته‌مه‌نی 101 ساڵی، ئه‌مڕۆ له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان كۆچی دوایی كرد.
بیلۆن هانم سوڵتان (1918 – 2019)، كچی فاتیمه‌ى زه‌هرا سوڵتانه، نه‌وه‌ی سوڵتان عه‌بدولمه‌جیده و دوایین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانییه‌كانه، كه له ساڵی 1924 له‌گه‌ڵ 250 كه‌سی دیكه له توركیا ده‌ركران.
سينيا یاوز ئه‌لبان عوسمان ئۆغلو، كچه برای بیلون، بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵو ده‌ڵێت: "بیلۆن له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له به‌یرووت به هۆی نه‌خۆشی گیانی له‌ده‌ستدا".
سینیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بیلۆن له ژیانی زۆر ئازاردراوه، له ته‌مه‌نی 6 ساڵیدا له وڵاته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، له ساڵی 1924 چوونه فه‌ره‌نسا، دواتر فه‌له‌ستین و دواجار له ساڵی 1929 له به‌یرووت گیرسانه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، له 3ی ئادار/ مارسی 1924، یاسایه‌كیان ده‌ركرد بۆ دوورخستنه‌وه‌ی 37 پیاوی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانی، له ناویشیاندا محه‌مه‌د وه‌حیده‌دین، دوایین سوڵتانی عوسمانی و دوایین خه‌لیفه عه‌بدولمه‌جید ئه‌فه‌ندی هه‌بوون، له‌گه‌ڵ 35 میری دیكه، به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 250 كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی عوسمانییه‌كان، توركیایان جێهێشت.
ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، له ساڵی 1924 له‌لایه‌ن مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك رووخێنرا و لاپه‌ڕه‌كی نوێ له مێژووی توركیا هه‌ڵدرایه‌وه و پشت كرایه ته‌واوی دامه‌زراوه ئیسلامییه‌كان.
دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، بڕیاریاندا، هاووڵاتینامه‌ی توركیا له زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانی بستێننه‌وه و توركیا به روویاندا داخرا، تا ساڵی 1952 رێگه به ژنان درا بگه‌ڕێنه‌وه وڵات، به‌ڵام پیاوان نزیكه‌ی 22 ساڵ دواتر و له ساڵی 1974 بۆیان هه‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌شدا، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی عوسمانی له هه‌ژاری و دووره وڵاتیدا گیانییان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بی پۆست
ئ. م