بۆ پارە هەزاران ئاژەڵ بە زیندویی دەکوڵێندرێن و پێستە دەکرێن

ئاژەڵان بۆ جوانکاریی بە زیندوویی پێستە دەکرێن

K24 – هه‌ولێر:

ساڵانە ملیۆنەها ئاژەڵی کێوی بۆ جوانکاریی و فاشیۆن دەکوژرێن و بازرگانیان پێوە دەکرێت.

سەگی دەریایی، تیمساح، فیل و مار و چەندین ئاژەڵی دیکە راو دەکرێن و لە بواری جوانکاریی ناوماڵ و شوێنە گشتییەکان بەکاردێن.

لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی مێترۆ هاتووە، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو، دوو ملیۆن و 700 هەزار ئاژەڵ لە ئەفریقا بە یاسایی گیراون و بازرگانیان پێوە کراوە.

هەندێک لەو ئاژەڵانە ئازارێکی زۆریان بەهۆی کوڵاندن و پێستەکردنیان بە زیندوویی چێشتووە. هەندێک ئاژەڵیش مەترسی لەناوچوونیان بۆ دروستبووە.

د. نیل کروز، راوێژکاری پاراستنی ژیانی ئاژەڵە کێوییەکان لە رێکخراوی پاراستنی ئاژەڵانی جیهانی دەڵێت: "بازرگانی کردن بەم ئاژەڵانە بە یاسایی کراوە. ئەمانە ئاژەڵن نەک کاڵایەکی بازرگانی".

بۆ نموونە، تیمساحەکان بۆ پێستەکانیان راو دەکرێن، لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2015، 189 هەزار پێستی تیمساح هەناردە کراوە.

لە نامیبیا بازرگانی کردن بە فەرووی سەگی دەریایی تەواو پەرەی سەندووە. بۆ ئەوەی کوالیتی فەرووەکەیان تێک نەچێت، هەندێکیان بە زیندویی پێستە دەکرێن تاکو لە دروستکردنی جانتا و دەستکێش (دەستەوانە) بەکاربێن.

شاخی (عاج) فیلەکان بە پارەیەکی زۆر دەفرۆشرێن و پێستەکەشیان بۆ دروستکردنی چاکەت و دیزاینی ناوەوەی ئۆتۆمبێل بەکاردێت.

پێستەکردنی ئاژەڵان بە زیندویی لە چین 18+

H.J