دیوانیه.. هاووڵاتییان بۆ قیڕتاوكردنی شه‌قامی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
K24 - هه‌ولێر:
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه وه‌ك باس ده‌كرێت، دانیشتووانی ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دیوانیه، به‌بۆنه‌ی قیڕتاوكردنی شه‌قامێك، ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و ده‌هۆڵ و زوڕنایان هێناوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تۆمار كردووه، ده‌ڵێت: "ئه‌وه به‌بۆنه‌ی قیڕتاوكردنی كۆڵان و شه‌قامه‌كانی گهڕهكهكهیانه دوای ماندووبوونێكی زۆر".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌گه‌ڵ ده‌نگی ده‌هۆڵ و زوڕناكه، هاووڵاتیان و به‌شێك له گه‌نجانی دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كه، هه‌ڵده‌په‌ڕن و له خۆشیان سه‌ما ده‌كه‌ن.
به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه نووسیویه‌تی: "به‌بۆنه‌ی قیڕتاوكردن و كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه، مریشكیان سه‌ربڕیوه".
به‌كارهێنه‌رانیش به كۆمێنت رای جیاوازی خۆیان له‌باره‌یه‌وه نووسیوه و یه‌كێكیان ده‌ڵێت: "ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر ئه‌ی عێراق، بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه".
وه‌كو دیاریشه، شه‌قامه قیڕتاوكراوهكه چه‌ند سه‌د مه‌ترێكه.