نۆکیا نوێترین بەرهەمی دەخاتە بازاڕەوە
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای نۆکیا بۆ بەرهەم هێنانی مۆبایل، جارێکی دیکە بەرهەمەکانی دەخاتەوە بازاڕ و دەیەوێت بگەڕێتەوە ناو پێشبڕکێی فرۆشتنی مۆبایل.
نۆکیا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی مۆبایل بە جیهاندا، پڕفرۆشترین کۆمپانیای بواری مۆبایل بوو، بەڵام کۆمپانیاکانی وەک ئەپڵ و سامسۆنگ و چەند کۆمپانیاییەکی دیکە، توانیان پێشکەوتنی زیاتر بەدی بهێنن و شوێن بەو کۆمپانیا فینلەندییە چۆڵ بکەن.
نۆکیا 2720، ئەو جۆرە مۆبایلەیە کە گۆڕانکاری تێدا کراوە و ئینتەرنێتی 4جی و بەرنامە سەردەمییەکانی وەک واتس ئەپ، فەیسبووک و یوتیوب تیایدا کار دەکات.
نرخی مۆبایلەکە نزیکەی 100 دۆلار دەبێت و لەم مانگە دەخرێتە بازاڕەوە، سیستمی وای فای لەسەری کار دەکات و دیزاینەکەی گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە.
The Independent
H.J