نهێنی هێلكه‌كه‌ی ئینستاگرام ئاشكرابوو
K24- هەولێر:
نهێنی دانانی هێلكه‌كه‌ی ئیسنتاگرام، كه خاوه‌ن زۆرترین لایكه و تا ئێستا 52 ملیۆن جار لایك كراوه، ئاشكرا بوو و دەرکەوت، رێکلامی هەڵمەتێكی تەندرووستی - دەروونییه.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یجه‌كه‌ی ئینستاگرام ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هێلکەکە بە "یووجین" ناسراوە و هێلكه‌كه‌یان وه‌ك مرۆڤێك داناوه، هەست ده‌كات سەرنجی هەموو کەسی بە لای خۆیدا راکێشاوە، بۆیه درزی بردووە.
پەیامێکیش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یجی یوجینی هێلكه بڵاوبووەتەوە و ئامۆژگاری خەڵك دەکات، ئەگەر هەر کەس هەمان هەستی "یوجینی هێلكه‌ی" هەیە و كاتێك خه‌ڵك سه‌رنجی ده‌ده‌ێن تووشی گوشار و سترێس دەبێت یارمەتی وەربگرێت، ئەمە لە کاتێکدایه زیاتر لە 52 ملیۆن کەس بینەری ئەم وێنه‌كه بوون، و بە واتای ئەوە دێت کە گوشاری سەرنجڕاکێشی خەڵکی لە سەر بووە، بۆیە دەرزی بردووە.
کاتێک یەکەمین وێنەی ئەم هێلکەیە بڵاو بووەوە، وا دیارکەوت کە تەنها ئامانجی ئەوەیە کە شاژنی ئینستاگرام "کەیلی جینەر" بوەستێنێت، كه تا به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی هێلكه‌كه، وێنه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌ی كه‌یڵی، خاوه‌ن زۆرترین لایك بوو 18 ملیۆن لایكی هه‌بوو.
وێنه‌كه‌ی یوجینی هێلكه، لە 04-01-2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه و تاکو ئێستا 6 وێنەی هێلکە، لەگەڵ گۆڕانی ئاستی درزه‌كه‌ی زیاتربووه و له په‌یجی "@world_record_egg " بڵاو کراوەتەوە.
لە کۆتا پۆستی ڤیدیۆییدا لە کاتی دەرزبردنی هێلکە دەڵیت: "ئێستا من هەستێکی باشترم هەیە، ئەگەر هەست دەکەن فشارتان لەسەرە بڕۆنه سایتی talkingegg.info بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر بە دەست بێنن".