ڤلادمیر پوتن لە کاتی یاریکردن دەکەوێت

لە یاری هوکی سەر سەهۆڵ بەر بەرچاو هاندەرانەوە دەکەوێت

K24 – هه‌ولێر:

لە شاری سوچی رووسیا، ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی رووسیا، یاری هوکی سەر سەهۆڵی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی حکوومی و حزبی ئەنجامدا، بەڵام لە دوای یارییەکە دەکەوێت.

یانەکەی پوتن بە 14 بەرامبەر بە 7 گۆڵ سەرکەوتن، لەو 14 گۆڵەش، هەشتیان سەرۆکی رووسیا تۆماری کردن، بەڵام لە کاتی ماڵئاوایی کردن و سووڕانەوە بە دەوری یاریگاکە قاچی لەبەر بەستێک گیر دەبێت و دەکەوێت.

H.J