پارێزەرێک بەشێوەیەکی جیاواز داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی دەکات

دانیشتنێکی دادگا ساز دەکات و دادوەریش ئامادەیە

K24 – هه‌ولێر:

پارێزەرێک لە ویلایەتی فلۆریدا دانیشتنێکی دادگا بە مەبەست رێکدەخات و تیایدا بەشێوەیەکی دڵبەرانە، داوای هاوسەرگیریی لە کچە هاوڕێکەی دەکات کە ئەویش پارێزەرە.

دینێتز سەرەتا دانیشتنێکی دادگا سازدەکات و دۆسییەک لە بارەی سزادانی کەسێک کە لەژێر ماددەی هۆشبەردا شۆفێری کردووە ساز دەکات، بەڵام تەواوی ئەم سیناریۆیە دروستکراوە و مەبەست لێی داوای هاوسەرگیرییکردنە لە جێنیفەر لێتمان.

کاتێک هەردوو پارێزەر لە ناوەڕاستی دادگا بەرامبەر یەکن، کوڕەکە داوا لە کچەکە دەکات: "ئایا هاوسەرگیرم لەگەڵ دەکەیت؟"

کچەکەش بە "بەڵی" وەڵام دەداتەوە، دواتر دادوەر بە چوکووشەکەی و بۆ پێکەنین سزای هەتا هەتاییان بەسەردا دەسەپێنێت.

لە کاتی پێشکەکردن وتارەکەی، دینێتز لەبارەی خۆشەویستی دەڵێت: "ئەو کەسەی خۆشت دەوێت، دەبێت ئەو کەسە بێت کە هەمیشە پێش خەوتن و لە کاتی لە خەو هەستان، یەکەم کەس بێت بیبینی".

The Guardian

H.J