زیانه‌كانی ئاو خواردنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای سووده زۆره‌كانی و پێویستیی جه‌سته‌ی مرۆڤ به ئاو، به‌ڵام زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو له هه‌ندێك كاتدا زیانی بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه.
شاره‌زایان زۆر جار ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن، رۆژنانه به گوێره‌ی ژینگه‌ی شوێنی ژیانیان، 2 تا 3 لیتر ئاو بخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یان تووشی وشكهه‌ڵاتن نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و بڕه ئاوه ده‌بێت به گوێره‌ی پێویستیی جه‌سته بێت و له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت.
هه‌ندێك كه‌س به یه‌ك بین، لیترێك ئاو به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ده‌خۆنه‌وه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات گورچیله توانای پاڵاوتنی نه‌بێت. بۆیه باشتر وایه ئاو به شێوه‌ی پچڕ پچڕ بخورێته‌وه، نه‌ك به‌سه‌ر یه‌كه‌وه.
بۆ منداڵانیش، هه‌ندێك كات زۆر ئاو خواردنه‌وه كێشه‌یان بۆ درووست ده‌كات، به‌و پێیه‌ی جه‌سته‌یان ناتوانێت وه‌ك پێویست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر ئاو بكات و باشتر وایه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی شیر ده‌خۆنه‌وه، كه‌مێك ئاویان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یان توانای وه‌رگرتنی هه‌بێت.
له كاتی خواردندا، ئاو خواردنه‌وه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده و رژێنه‌كانی هه‌رس كردن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌ده نه‌توانێت وه‌ك پێویست و له كاتی گونجاو‌دا خواردن هه‌رس بكات.
هه‌ندێك له توێژه‌رانیش پێیان وایه خواردنه‌وه‌ی ئاو له كاتی نان خواردندا ده‌بێته هۆی خێرابوونی كرداری هه‌رس، به‌ڵام زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی دواخستنی كرداری هه‌رس و ناكارایی گه‌ده.
هه‌روه‌ها زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو له كاتی نان خواردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ وه‌ك پێویستی خواردنی پێ نه‌خورێت و جه‌سته‌ی بڕێكی كه‌متر خۆراك و مادده خۆراكییه‌كانی پێ بگات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رژێنی ئه‌نسۆلین له خوێن و گه‌ده‌ش تووشی به‌دهه‌رسی ده‌بێت و ناچار په‌نكریاس فه‌رمان به ده‌ردانی بڕێكی زیاتری ئه‌نسۆلین ده‌دات.
سه‌رچاوه: سكای نیوز