لەکاتی هەڵامەت لەم سێ خواردنە بە دووربە

باشترین خواردن لە کاتی هەڵامەت چییە؟

K24 – هه‌ولێر:

هەندێک خواردن کاریگەرییەکانی هەڵامەت باشتر یان خراپتر دەکەن بۆیە گرنگە بزانین لە کاتی هەڵامەت چی دەخۆین.

هەڵامەت پرۆسەی هەرسکردنی خواردن لاواز دەکات چونکە هەندێک کات بەهۆی هەڵامەت دووچاری تێکچوونی گەدە دەبین و هەندێکجاریش ئارەزویی خواردن ناهێڵێت، بۆ ئەم مەبەستەش پزیشکان رێنمایمان دەکەن خۆمان لەم خۆراکانە بە دوور بگرین تاکو کاریگەرییەکانی هەڵامەت کەمتر ببنەوە و ئارەزووی خواردنمان وەک خۆی بمێێتەوە.

خواردنەوەی کافێین و کحول

بەهۆی هەڵامەت پلەی گەرمی لەش بەرزدەبێتەوە، خواردنەوەی کافێین و کحول ئەم کاریگەرییە زیاتر دەکەن. گرنگە لە کاتی هەڵامەت خۆمان لە خواردنەوەی چا و قاوە و کحول بە دوور بگرین و زیاتر ئاو بخۆینەوە.

خواردنی چەور

دەبێت لە خواردنی چەور و قورس بە دوور بین تاکو لەش ماندووتر نەبێت و نەخۆشییەکە کاریگەرییەکانی زیاد نەکات.

خواردنەوە گازیی و شەکرییەکان

خواردنەوە گازیی و شەکرییەکان دووبارە کاریگەرییەکانی هەڵامەت زیاد دەکەن، هەروەها، خواردنەوەی ئەو شەربەتانەی بە ڤیتامین سی دەوڵەمەندن، سوودێکی بەرچاویان نابێت چونکە دەبنەهۆی زیاتر هەوکردن و لاوازبوونی سیستمی بەرگری.

چی بخۆین؟

سوپێکی تەندروست باشترین بژاردەیە چونکە ئەو کانزایانەی لە دەستیان دەدەین، بە رێگایەکی تەندروست بە دەستیان دەخەینەوە. هەروەها، خواردنەوەی ئاو و هەندێک خواردنەوەی وەرزشی کە دەوڵەمەندن بە کانزا جیاوازەکان سوودی زۆریان دەبێت.

News Medical Life Science

H.J