بۆ گه‌ده‌ى چووه‌ته‌ لاى پزيشك و لوتى له‌سه‌ر دانا

پاش نەشتەرگەرییەکەی هەست بە ئازار لە لووتی دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ویستی نەشتەرگەریيەکی بچووک لە ورگی ئەنجام بدات، بەڵام پاش نەشتەرگەرییەکەی هەست بە ئازار لە لووتی دەکات، ئه‌مه‌ چيرۆكى "مارێلا"ى ته‌مه‌ن 41 ساڵه‌، كه‌ ئێستا خه‌ون به‌ رابردووى خۆيه‌وه‌ ده‌بينێت.

"مارێلا" گوتى: "دکتۆرێکی زۆر بەناو بانگ هەبوو بۆیە چومە لای قسەم لەگەڵی کرد و پێم گوت کە چیم دەوێت و ئەویش گوتی ئەوە زۆر ئاسانەی دەتوانم بەیانی نەشتەرگەری جوانکاریت بۆ بکەم".

گوتيشى: "کاتێک من بەخەبەر هاتمەوە هەستم بە ئازار لە لووتم کرد و لێم پرسی، گوتی ئەوە بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆت كردوومه‌".

سه‌باره‌ت به‌و جوانكارييه‌ى بۆ لوتى كراوه‌، مارێلا گوتى: "ئەوە لووتی خۆم بوو بەوە لەدایک بووم و حەزم بە لووتی خۆم دەکرد من نەمزانی و دکتۆریش بە بێ پرسی من ئەو کارەی کردووە کاتێک لەفافەی نەشتەرگەریم لادا بەراستی ترسام". 

سەرچاوە: Mirror