قهڵهوترین گهنجی كوردستان بوو بە 21 ساڵ
K24 - دهربهندیخان:
پەیوەند حهمید، لە 23/1/1998، لە قەزای دەربەندیخان لەدایکبووە، بە گوتەی دایکی، لە سەرەتای لەدایکبوونیەوە وەك منداڵێکی ئاسایی هاتە بەرچاو، بەڵام پاش تێپەڕبوونی چلەی تەمەنی، بەشێوەیەکی نائاسایی هەستی بەگەشەی کێشی کردووە و ئهمڕۆ تهمهنی بوو به 21 ساڵ و كێشیشی 230 كیلۆیه.
ئێستا پەیوەند لەماڵی خۆیاندا تەنها نییە، (پەشێو)ی برایشی بەهەمان کێشەوە گیرۆدەیە، کێشی پەیوەند 230 کیلۆ و برا بچوکەکەیشی کە تەمهنی تەنها 2 ساڵ و 6 مانگە، 41 کیلۆگرامە، ئەمەش وایکردووە ئەرکی دایکیان لە رووی پەروەردەکردنیان سەخت بێت.
به گوێرهی تەواوی راپۆرتە پزیشکییەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، گرفتی ئەم دوو برایە هەبوونی هۆرمۆنی گەشەی کێشە زیاتر لەکەسێکی ئاسایی، چارەسەریشیان تەنها لە نەخۆشخانە ئەوروپایە، ئەمەش لە دەرەوەی توانای خێزانەکەیانە.
هەر لە راپۆرتی پزیشکەکاندا هاتووە، لەدایکبوونی هەر کوڕێکی دیكه لەم خانەوادەیە دووچاری هەمان گرفت دەبێتەوە.
پەیوەند کەئەمڕۆ 23/1/2019 ساڵڕۆژی لەدایکبوونیەتی، ئەو 21 ساڵە تەمەنی، بەو جۆرە بردووەتە سەر، کە ناتوانێ وەک کەسێکی ئاسایی ژیان بکات و دواجار لەپرۆسەی خوێندنیش دابڕاوە.
ئێستا پەنا و پروشە، كه دوو خوشکی ئەوانن، کێشیان ئاساییە و لەو ماڵەدا پێکەوەن و هەر لەجۆری خواردنەکانی ئەوان دەخۆن.
فۆتۆگرافهكهی كوردستان 24 دهڵێت: "لە یادی رۆژی لەدایکبوونیدا و له كاتی چوونم بۆ ماڵهكهیان، دایکی پەیوەند وێنەیەکی کاتی ساوایەتی پەیوەندی نیشاندام، کە لە 4/2/1998 خۆم گرتبووم".
ئەوان بەگەرما و سەرما بەردەوام کێشەی تەندرووستیان هەیە هەر بۆیە زیاتر لەماڵەوەن و بەدیار تەلەفزیۆن و جارجارەش سەیرکردنی ئەلبومی وێنە کۆنەکانەوەن.
ئامادەکردن و فۆتۆ و ئهرشیڤ: کاروان یارە