له‌ماوه‌ی كه‌متر له 2 رۆژ 39 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه كهوولییهكانهوه مردوون
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی هیندستان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا به‌لایه‌نی كه‌م 39 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كهوولی ساخته‌وه له باكووری ئه‌و وڵاته مردوون.
ئاژانسی ئه‌سۆشێیتید پرێس له سه‌ر زاری "ئاشوك كۆمار"، فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی ئه‌و وڵاته گواستییه‌وه، دوای خواردنه‌وه‌ی كهوولی ژه‌هراوی، نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له 27 كه‌س ده‌ركه‌وتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینییه‌وه تائێستا، 26 كه‌س له ویلایه‌تی ئۆتار برادیش و 13ی دیكـهش له ویلایه‌تی ئۆتار خه‌ندی باكووری هیندستان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كهوولی ژه‌هراوییه‌وه مردوون.
كۆمار گوتی: "له راپۆرته پزیشكییه‌كان و پشكنینه‌كانی توێكاری كه بۆ ته‌رمه‌كان كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه كهوولییه‌كان بڕێكی زۆری مادده‌ی میثانۆڵی ژه‌هراوی تێدا بووه".
دوای ئه‌و رووداوانه‌ی مردن، پۆلیسی ئه‌و دوو ویلایه‌ته هیندییه، 8 گومانلێكراویان به تۆمه‌تی درووستكردنی ئه‌و جۆره كهووله ده‌ستگیركردووه، له كاتێكدا حكوومه‌ته خۆجێیه‌كانی ئه‌و دوو ده‌ڤه‌ره 35 به‌رپرسی دیكه‌شیان ده‌ستگیركردووه، كه له‌ناویان 12 پۆلیس هه‌ن و ده‌ستیان له درووستكردنی ئه‌و جۆره كهوولانهدا هه‌بووه.
جێگای ئاماژه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی كهوول ده‌خۆنه‌وه، به‌هۆی جیاوازای له نرخی جۆره‌كانی كهوول، خواستیان له سه‌ر كڕینی جۆره ههرزانهكانه، حاڵه‌تی ژه‌هراویبوون له‌و وڵاته رۆژانه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌و ژماره‌ی كه ئه‌مجاره تۆماركراوه، به ده‌گمه‌ن كۆمردن تۆمارده‌كرێت.
H.B