دایكێك دوو منداڵه جمكه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت و مۆبایلێكی نوێی پێ ده‌كڕێت
K24 - هه‌ولێر:
دایكێكی چینی، دوو منداڵی خۆی، كه جمكن و ساوان، به‌رامبه‌ر به 9 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌فرۆشێت، به پاره‌كه‌شی مۆبایلێكی نوێ كڕیوه و هه‌ندێك قه‌رزی پێداوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، منداڵه جمكه‌كان ته‌مه‌نیان ته‌نها دوو هه‌فته‌یه، دایكه‌كه به خێزانێكی فرۆشتووه كه نیشته‌جێی رۆژهه‌ڵاتی چینن.
ئه‌و دایكه ته‌مه‌نی له سه‌رووی 20 ساڵییه و نیشته‌جێی هه‌رێمی چینگیانگی چینه، به پاره‌كه‌ش مۆبایلێكی نوێی كڕیوه و هه‌ندێك ئه‌و قه‌رزانه‌ی داوه‌ته‌وه كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ری.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاته به رووداوه‌كه ده‌زانێت، دایكه‌كه و هاوبه‌شه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و منداڵه‌كانیان له‌و خێزانه وه‌رده‌گرێته‌وه كه كڕیویانه، ئێستاش ئه‌و دوو جمكه ته‌مه‌ن دوو هه‌فته‌ییه، دراوه‌ته داپیره و باپیره‌یان بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێویان بكه‌ن.
به گوێره‌ی پۆلیس، "ما" دایكی دوو منداڵه‌كه‌یه و رایگه‌یاندووه، منداڵه‌كانی پێویستیان به چاودێری تایبه‌ت هه‌بووه، چونكه به‌ر له كات و واده‌ی دیاریكراوی خۆیان له‌دایكبوونه، بۆیه پێویستی به هاوكاری بووه، بۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به دایكییه‌وه كردووه، به‌ڵام دایكه‌كه‌ی رازی نه‌بووه چاودێری منداڵه‌كانی بكات.
"وو" كه باوكی منداڵه‌كانه، له نه‌خۆشخانه ده‌رنه‌كه‌وتووه و ئاماده نه‌بووه له‌كاتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كانی له‌وێ بێت.
به‌و هۆیه‌وه‌ش دایكه‌كه بڕیاریداوه منداڵه‌كانی بفرۆشێت، منداڵی یه‌كه‌می به 6 هه‌زار و 300 دۆلار، منداڵی دووه‌میشی به 2 هه‌زار و 800 دۆلار فرۆشتووه، كاتێكیش هاوبه‌شه‌كه‌ی زانیویه‌تی، گه‌ڕاوه‌ته‌وه و داوای پاره‌ی فرۆشتنی منداڵه‌كانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی خۆی پێ بداته‌وه، كه به‌هۆی قوماره‌وه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه، به‌ڵام ژنه‌كه پێیگوتووه كه پاره‌كه نه‌ماوه و خه‌رجی كردووه.
به گوێره‌ی یاساكانی چین، هه‌ر كه‌سێك منداڵی خۆی بفرۆشێت به تاوانه گه‌وره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌ندێكجار سزای به‌ندكردنیان ده‌گاته نزیكه‌ی 10 ساڵ، ئه‌و خێزانانه‌ی له رێگه‌ی نایاساییه‌وه منداڵ ده‌كڕنه‌وه، به هه‌مان شێوه تووشی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
ئ. م