لەبارە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەك لە رێگەی نێرگەلەوە روونكردنەوە دەدرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی مەترسیدار لە كوردستان روونكردنەوە دەدرێت، لە راگەیەندراوێكدا ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە.
دكتۆر خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو: "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوبووەته‌وه كه گوایه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له كافتریاكانی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌م هه‌واڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه و هیچ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده و مه‌ترسیدار له رێگه‌ی كێشانی نێرگه‌له‌وه بڵاو نه‌بووەته‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان راشیگەیاندووە: "كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌له كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شێرپه‌نجه و نه‌زۆكی و بڕینه‌وه‌ی قاچه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه".