شەڕە کەڵەشێر لەسەر پشتی زیندانیان دەکرێت
K24 – ههولێر:
لە زیندانێکی ڤەنزیۆلا، زیندانیان رووتدەکرێنەوە و شەڕە کەڵەشێر لەسەر پشتیان دەکرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ACNی ڤەنزیۆلی، لە هەرێمی ئانزواتگی سەر بە وڵاتی ڤەنزیۆلا، پاسەوانانی زیندانەکە، 82 زیندانیان بە رووتی پاڵخستووە و وەکو سوکایەتی شەڕە کەڵەشێر لەسەر پشتیان دەکەن، بۆ ماوەی دوو کاتژمێریش لێیان دراوە و 24 کاتژمێر بێ نان و ئاو بوون.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە هاتووەتە دەنگ و داوای سزادانی سەرپێچیکاران دەکەن.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی گرتوخانەکە دەڵێن، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
H.J