كوردێك دەیەوێت لە رێگەی ھەنگەوە ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە
K24 - ھەولێر
كوردێك لە شاری وانی باكووری كوردستان، سێیەمین تاقیكردنەوەی بە كۆكردنەوەی زۆرترین ھەنگ لەسەر جەستەی خۆی ئەنجامدا و دەیەوێت لەو رێگەیەوە ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە.
عه‌بدولوه‌هاب سه‌مۆ، هه‌نگه‌وانی دانیشتووی شاری وانی باكووری كوردستانە، به مه‌به‌ستی چوونه نێو كتێبی گینسه‌وه، سێیه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆی ئه‌نجامدا و ئه‌مجاره نزیكه‌ی10 كیلۆ هه‌نگی له‌سه‌ر جەستەی خۆی كۆكرده‌وه.
له‌كاتێكدا كه له ئینته‌رنێت به‌دوای زانیاریی له‌باره‌ی كاری هه‌نگه‌وانی ده‌گه‌ڕا، نووسینێكی له‌ژێر ناونیشانی "ژماره‌ی پێوانه‌یی كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین هه‌نگ له‌سه‌ر جه‌سته" بینیوه و له‌و رۆژه‌وه به‌دواوه به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئه‌و ئاواته‌ی، تاقیكرده‌وه ئه‌نجامده‌دات.
له تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌میدا كه له ساڵی 2016دا ئه‌نجامیداوه، توانیویه‌تی 6 كیلۆ هه‌نگ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆبكاته‌وه و له تاقیكردنه‌وه‌ی سێیه‌میدا ئه‌م ژماره‌یه‌ی بۆ 10 كیلۆ به‌رزكردووه‌ته‌وه.
عه‌بدولوه‌هاب سه‌مۆ رایگەیاند، ئامانجی ئه‌وه‌یه كێشی ئه‌و هه‌نگانه‌ی له‌سه‌ر له‌شی كۆده‌كاته‌وه بگه‌یه‌نێته 63 كیلۆ و 700 گرام، له‌پێناو شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی كتێبی گینس.
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ