ڤیدیۆ.. ژنه هونه‌رمه‌ندێكی كوه‌یتی دوای جوانكاری لوتی ده‌ڵێت: من كه‌ر و درۆزنم
K24 – هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی كوه‌یتی شه‌مس، له باره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ لووتی په‌شیمانی ده‌بڕی و گوتی: ئه‌وه‌ی كردوومه "ده‌به‌نگی" بوو و "من كه‌ر و درۆزنم".
له میانی به‌شداریكردنی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، شه‌مس كوه‌یتی سه‌باره‌ت به نه‌شته‌ری گه‌ری جوانكاری گوتی: "بۆ خۆم نه‌بوو، بۆ به‌رده‌م كامێرا من جوانكاریم كرد. من درۆزنم و ئه‌وه‌ی كردم ده‌به‌نگی بوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "په‌روه‌ردگارمان شێوه‌یه‌كی زۆر جوانی پێبه‌خشیی بووم. چووم بۆ به‌رده‌م كامێرا جوانكاری لوتم كرد. بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م ئه‌وی دیكه‌دا جوان ده‌ركه‌وم و جه‌ماوه‌ر وه‌ك جوانێك بمبینن، من كه‌ر بووم".