هاوسه‌ره‌كه‌ی به حه‌بی ڤیاگرا كوشت
K24- هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان ئافره‌تێكی په‌نابه‌ری سووری‌یان له ناوچه‌ی دلهه‌میه‌ی سه‌ر به قه‌زای زه‌حله‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرد، كه له ناو چادره‌كه‌ی له كه‌مپی ته‌لیای په‌نابه‌ران، هاوسه‌ره‌كه‌ی به حه‌بی چالاككه‌ری سێكسی "ڤیاگرا" كوشتبوو و، 3 حه‌بی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ناو كۆپێك نیسكافی كردبوو، به‌و هۆیه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو و له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و حه‌بانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی سایتی "لیبانۆن دیبایت"، دوای رووداوه‌كه كه له ناوچه‌ی ته‌لیا رووی‌دابوو، ئافره‌ته‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای كه‌س و كاره‌كه‌ی له كه‌مپی ده‌هلمیه، به‌ڵام دواتر كه‌س و كاری پیاوه‌كه ژووری زانیاری سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان له رووداوه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئه‌و ئافره‌ته‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له رووداوه‌كه‌ش، ئافره‌ته‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه، كه به هاوكاری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خێزان ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه و دواتر ئه‌و پیاوه‌ش ده‌ستگیكراوه، كه له كوشتنی هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه‌دا به‌شدار بووه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئافره‌ته بكوژه‌كه دانی به‌وه‌شدا ناوه، كه به‌و ئامانجه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو كه‌س و كاره‌كه‌ی، تا واده‌ی شه‌رعی ته‌واو ده‌بێت، پاشان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته كه‌یدا بكات.
H.B