چی بخۆین تا لە بێهێزیی بەیانیان رزگارمان بێت؟

چوار خۆراک بەیانیان وزەی زۆرمان دەدەنێ

K24 – هه‌ولێر:

لە ماوەی خەوی شەواندا، لەشی مرۆڤ خواردنی رۆژی پێشتر هەرس دەکات. کاتێک لەخەو هەڵدەستین، لەش و مێشک داوی "سووتەمەنی" نوێ دەکەن.

دەیڤد لودویگ، پزیشکی خۆراک لە نەخۆشخانەی منداڵانی بۆستن و پرۆفیسۆر لە زانکۆی هارڤارد، دەڵێت، ئەگەر نانی بەیانی نەخۆین، بە درێژایی رۆژەکە کێشەی کەمی وزەمان دەبێت.

ئامۆژگاریشمان دەکات، بۆ ئەوەی بتوانین نانی بەیانییەکی تەندروست بخۆین، کە زۆرترین وزەی تێدابێت، دەبێت ئەم چوار خاڵە رەچاو بکەین:

خواردنی فایبەر

گرنگە نانی بەیانی نان و خواردنە دەخڵییەکانی تێدابێت کە بە فایبەر دەوڵەمەندن چونکە رێژەی شەکر لە خوێن هاسەنگ دەکەن و بێ هێزیی بەیانیان ناهێڵن.

پرۆتین

ماست بژاردەیەکی چاکە چونکە پرۆتینی تێدایە، بە تایبەت ماستی یۆنانی. هەروەها، هێلکە، گوێز و ماسی سالەمۆن پڕن لە پرۆتین و ئەو کانزا سوودبەخشانەی کە وزەی زۆر دەبەخشن.

لە ماڵەوە نان بخۆ

زۆر جار کاتێک نانی بەیانی لە دەرەوە دەخۆین، بڕێکی زیاتر کاربۆهایدرەت و چەوری دەخۆین. ئەو خۆراکانەی لە دەرەوەی ماڵ و لە رێستۆرانتەکان وەک نانی بەیانی پێشکەش دەکرێن، خواردنی خێرا ئامادەکراو و پەستێنراون، ئەمەش وایان لێ دەکات، بڕێکی کەم سۆدیۆم و فایبەریان تێدا بێت.

بلێندەر (عەسارە)

دەتوانی میوە، شەربەت، ماست، چەند جۆرێکی گونجاو لە دانەوێڵە بخەیتە ناو عەسارە و بیکەیتە شەربەت. دەتوانی ئەم خواردنەوەیە وەک نانی بەیانی بەکاربهێنی و وزەیەکی زۆریشت دەداتێ.

Harvard Health Publishing

H.J