خانمه پزیشكێكی سعوودی: ئاوی زمزم هیچ سوودێكی بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نییه
K24 – هه‌ولێر:
خانمه پزیشكێكی سعوودی و پسپۆری بوهێڵ (جیناتی) شێرپه‌نجه به‌ناوی خه‌وله گره‌یع رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاوی زمزم هیچ سوودێكی بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نییه و ره‌تیشیده‌كاته‌وه هیچ یه‌كێك له میز یان شیری وشتر رۆڵیان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌بێت.
ئه‌و خانمه پزیشكه به لێدوانه‌كه‌ی مشتومڕێكی زۆری له‌ناوخۆی سعوودیه به‌دوای خۆیداهێناوه و ده‌ڵێت: "به گشتی لایه‌نی رۆحانی رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له چه‌سپاوی ده‌روونی مرۆڤ له كاتی نه‌خۆشكه‌وتن و ساته سه‌خته‌كانی دیكه‌ش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شێرپه‌نجه‌وه هه‌یه، ئاوی زمزم هیچ سوودێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه نییه، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆری خوێی تواوه‌ی تێدایه".
فيديو:
— هاشتاق السعودية (@HashKSA) February 11, 2019
العالمة السعودية خولة الكريع: ما‌ء زمزم ملوحته عالية ولاينفع لمرضى السرطان. pic.twitter.com/XxNH6C3W03
گره‌یع له به‌رنامه‌ی (في الصورة)ی كه‌ناڵی (رۆتانا خه‌لیجی)ی‌دا راشیگه‌یاند، ترسی خه‌ڵك له نه‌خۆشییه‌كه وه‌ك خووێكی لێهاتووه و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له سعوودیه، په‌یوه‌ندی به جگه‌ره‌كێشانه‌وه هه‌یه نه‌ك هۆكاره ژینگه‌ییه‌كان.
له باره‌ی خواردنه‌وه‌ی میز و شیری وشتریش ده‌شڵێت: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه بیسه‌لمێنێت میز و شیری وشتر چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه بكه‌ن، ئه‌و قسانه ده‌نگۆ بانگه‌شه‌ن و هیچ بنه‌مایه‌كی درووستییان نییه".
ئه‌و گوتانه‌ی خه‌وله گره‌یع، كاردانه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه و هه‌ندێكیان پشتیوانی قسه‌كانی ده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و دكتۆره‌ی داوه‌ته‌وه، به‌ناوی دكتۆر یوسف به‌در، له تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی: "قسه‌یه‌كی نازانستییه، ئه‌وه زانراوه خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌و ناوه‌ندانه‌دا گه‌شه ده‌كات كه به‌لای ترشیدان و له ناوه‌نده (قلوي)یه‌كان (كه ئاوێته‌یه‌كی ئه‌ندامی نایترۆجینیی) گه‌شه‌ناكات، ئاوی زمزمیش 100% (قلوي)یه".
پزیشكێكی دیكه به‌ناوی عه‌لا ره‌حیلی له وه‌ڵامی گره‌یعدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانی ساڵی 2017، ئاوی زمزم به چه‌ندین جۆر كانزا ده‌وڵه‌مه‌نده و كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "توێژینه‌وه‌ی دیكه هه‌ن كه له (گۆڤاری شێرپه‌نجه) بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن خواردنه‌وه‌ی ئاوی زمزم به سووده بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك".
ره‌حیلی ئاماژه‌ی به توێژینه‌وه‌ی سێیه‌میش كردووه و روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئاوه بۆ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆنیش به سووده و كاریگه‌ره.
سه‌رچاوه: CNN
ئ. م