بۆچی له‌كاتی رێجیم له هه‌موو شوێنێك خواردنی خۆشمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت؟
K24 - هه‌ولێر:
زانایانی زانكۆی بێرمینگهام، نوێترین توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و تێیدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه بۆچی له كاتی ئه‌نجامدانی رێجیم و هه‌وڵدان بۆ خۆلاوازكردنهوه، له هه‌موو شوێنێك خواردنی خۆش و به تام به‌رچاو ده‌كه‌ون.
زانایان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، بیركردنه‌وه‌ی زۆر له خواردن، به هه‌ر شێوازێك بێت، ئه‌رێنی یان نه‌رێنی، وات لێده‌كات زێده‌ڕۆیی له خواردن بكه‌ی و به‌رده‌وام بیرت لای خواردن بێت.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه، له‌و كاتانه‌دا خه‌ڵك به ئه‌سته‌م ده‌توانێت بیر له شتێكی دیكه بكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش كاتێك وێنه‌ی خواردن ده‌بینن، ئه‌و كاته وا هه‌ست ده‌كه‌ن ناتوانن به‌رامبه‌ر خواردنی به‌تام خۆیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
توێژه‌ران داوایان له 90 خۆبهخشكردووه، كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا وه‌ك سامپڵ به‌كارهاتوون، وێنه‌ی خواردنی خۆش و به‌تام بهێننه به‌رچاوی خۆیان، له‌و كاته‌شدا له‌سه‌ر شاشه‌یه‌ك وێنه‌یه‌كی جیاوازیان پێ نیشاندراوه، بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه له بیركردنه‌وه‌یان لابده‌ن.
تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌ون و هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌شێكی ئاسایی و ته‌ندرووستیان هه‌یه، دووباكراوهتهوه و پێیان گوتراوه كه بیر له شتێكی دیكه‌ی جیاواز له خۆراك بكه‌نه‌وه، بۆ نموونه سپانه.
له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی به‌شداربووان، نه‌یانتوانیوه وێنه‌ی دیكه جیا له خۆراك و خوارده‌مه‌نی بهێننه‌وه به‌رچاوی خۆیان.
دكتۆر سوزان هینگز، كه سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه ده‌ڵێت: "پێموایه بیركردنه‌وه له خۆراك، ئه‌گه‌ری زێده‌ڕۆیی له خواردن زیاتر ده‌كات".
له‌و باره‌یه‌وه هینگز، ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه زێده‌ڕۆیی له خواردن ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی و خۆ خه‌ریككردن به مه‌ته‌ڵ یان یاریكردن، یارمه‌تیده‌رن بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی خۆراك".
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
ئ. م