ئافره‌تێكی 105 ساڵیی كورد باسی نهێنی ته‌مه‌ن درێژییه‌كه‌ی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی به‌ساڵاچووی كورد له ئاگری باكووری كوردستان، هه‌رچه‌نده 105 ساڵ ته‌مه‌نییه‌تی، به‌ڵام هێشتا خۆی كاروباری ماڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات و سیستمی خه‌وتن و خۆراكی به رێكوپێكی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئافره‌ته به ته‌مه‌نه ناوی دولبه‌ر قه‌ره‌هانه و له ساڵی 1914 له‌دایكبووه و له 1934 هاوسه‌رگیری كردووه و 7 كچی بووه. ته‌نیا دووان له كچه‌كانی له ژیاندا ماوون و هاوسه‌ره‌كه‌شی كۆچی دواییكردووه و ئێستا به ته‌نیا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گوندێكی سه‌ر به ئاگری ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
دوبه‌ر 25 نه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌فتانه و له پشووه‌كاندا سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
له لێدوانی‌دا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵ، دولبه‌ر باسی له‌وه كردووه، هێشتا هه‌سته‌كانی ته‌ندرووستن و توانای بیستنی له‌ده‌ست نه‌داوه و ته‌نانه‌ت گۆچانیش به‌كار ناهێنێت.
له باره‌ی نهێنی ته‌مه‌ن درێژییه‌كه‌ی، دولبه‌ر باسی له‌وه كردووه، له منداڵییه‌وه خۆراكی سرووشتی ده‌خوات و ته‌نانه‌ت له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه تا گه‌وره بووه هه‌ر نانی جۆیان خواردووه، چونكه نانی گه‌نم به ئاسانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه و خێزانه‌كه‌یان هه‌ژار بوونه.
باسی له‌وه‌شكردووه، شوانێتی كردووه و هۆگری شیر خواردنه‌وه بووه و پێش ئه‌وه‌ی زۆریش پیر بێت، ته‌شی رێستووه.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، چه‌ند جارێك نه‌بێت، له ژیانیدا دكتۆری نه‌بینیوه و هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه.