بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ژماره‌یه‌ك پۆلیس له ناوه‌ڕاستی ده‌ریا رزگار ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره له بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، چه‌ند پۆلیسێكی ئیسپانی رزگار ده‌كه‌ن، كه له ناوه‌ڕاستی ده‌ریادا تووشی رووداو ببوون.
ئاژانسی یۆرۆ پرێس بڵاویكرده‌وه، به‌له‌مێكی پاسه‌وانی مه‌ده‌نی ئیسپانی سه‌ر به پۆلیسی ئه‌و وڵاته، له كاتی ئه‌ركدا، له نزیك كه‌ناراوه‌كانی مالاگا، دوای به‌له‌مێكی دیكه كه‌وتبوون، كه گومانی ئه‌وه ده‌كرا، بازرگان و قاچاخچیانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بگوازێته‌وه، له ئاكامیشدا، هه‌ردوو به‌له‌مه‌كه به یه‌كیاندادا.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش، به‌له‌می پۆلیسه‌كان تێكده‌شكێت و سێ پۆلیسه‌كه ده‌كه‌ونه ناو ئاوه‌كه، هه‌لیكۆپته‌رێك كه له پرۆسه‌كه‌دا به‌شداربووه، په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌كانه‌وه ده‌كات، به‌ڵام له جیاتی پۆلیسه‌كان، قاچاخچییه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و زانیاری له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی پێده‌ده‌ن.
له كۆتاییشدا، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه توانی بگاته شوێنی رووداوه‌كه و پۆلیسه‌كان هه‌ڵگبرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قاچاخچییه‌كان به 3 تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری حه‌شیش، ده‌ستگیركران.
ئ. م