قارچك شه‌ڕی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ژاپۆنی ئاشكرایكردووه، سێ جار خواردنی قارچك له هه‌فته‌یه‌كدا، پیاوان له مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌پارێزێت.
مه‌زنده ده‌كرێت، په‌یوه‌ندی نێوان قارچك و نه‌خۆشی پرۆستات بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، قارچك رژێنی نێرینه‌یی كه‌مده‌كاته‌وه، كه خۆراكی سه‌ره‌كی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پرستاته.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا 36 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردووه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 40 تا 79 ساڵ بووه و 13 ساڵ له ژێر چاودێریدا بوونه.
توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، خواردنی قارچك جارێك یان دوو جار له هه‌فته‌ه‌كدا، مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات به رێژه‌ی %8 كه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه 3 جار قارچك ده‌خۆن به رێژه‌ی %17 مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون ده‌ڕه‌وێننه‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی له سه‌رووی 50 ساڵن كاریگه‌رییه‌كانی قارچك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان زۆرتره.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌و ئه‌نجامه‌ش ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی قارچك ده‌خۆن زیاتر مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه زۆر بژین و به پێ رێ ده‌كه‌ن و گۆشتی زۆر و سه‌وزه و میوه و شیره‌مه‌نییه‌كان زۆرتر ده‌خۆن و جگه‌ره كێش نیین.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه بڵاوكراوه‌ته‌وه.