سەرنووسەرێک لە پەخشی راستەوخۆدا خەوی لێدەکەوێت

هێناویانە باسی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک بکات

K24 – هه‌ولێر:

سەرنووسەر و رۆژنامەنووسێکی سودانی لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵی " الحدث" خەوی لێدەکەوێت.

پێشکەشکاری کەناڵەکە پرسیاری رەوشی خۆپیشاندانەکان و هەوڵەکانی سەرۆکی سوودان بۆ چارەسەری کێشەکان دەکات، بەڵام ئەو سەرنووسەرە بە ماوەیەکی زۆر کەم خەوی لێدەکەوێت.

ماوەی 5 رۆژە، گروپێک بە ناوی یەکێتی پرۆفیشیۆناڵانی سوودان SPA، خۆپیشاندانی سەرتاسەریان لە سوودان رێکخستووە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی عومەر ئەلبەشیری سەرۆکی سوودان و چاکسازیی بنەڕەتی دەکەن.

H.J