هۆکاری سەرەکی مۆتەکە و بەدەم خەوەوە رۆشتن دەدۆزرێتەوە

بۆچی هەندێک کەس لە کاتی خەودا قسە و جووڵەی نەخوازراو دەکەن؟

K24 – هه‌ولێر:

بەشێوەیەکی ئاسایی و لە کاتی خەودا، لەشمان بەشێوەیەکی کاتی ئیفلیج دەبێت تاکو لەکاتی خەوبینین جووڵەی نەخوازراو ئەنجام نەدەین.

قۆناغێک لە خەو هەیە بەناوی Rapid Eye Movement REM، لەم قۆناغەدا کاتێک مرۆڤ خەون دەبینێت، بە روونی خەوەکەی بیر دەمێنێت و زۆربەی خەوەکانیش لەم قۆناغە دەبینرێن.

ئەو کەسانەی لە کاتی خەودا جووڵەی نەخوازراوی وەک رۆیشتن ئەنجام دەدەن، یاخود دووچاری مۆتەکە دەبن، حاڵەتێکی جیاوازیان هەیە و هەندێکی دیکەش نەخۆشییەکیان بە ناوی Movement Sleep Disorder RBD هەیە، ئەمانیش حاڵەتەکەیان جیاوازە.

ئەو کەسانەی RBDیان هەیە، چاویان داخراوە و جووڵەیەکی کەمی بێ مەبەست دەکەن کە زۆرکەم پەیوەندی بە جیهانی دەرەوە هەیە و لە نیوەی دووەمی ماوەی خەویان دووچاری دەبنەوە.

ئەو کەسانەشی لەسەر جێگاکانیان بە دەم خەوەوە دەڕۆن، هەندێک جار قسە دەکەن و چاویشیان کراوەیە یاخود لە خەویاندا میز دەکەن، خواردن دەخۆن و مۆتۆڕسایکل دەهاژوون حاڵەتەکەیان لە نیوەی یەکەمی خەو واتە پێشچوونە خەوی قووڵەوە روودەدات.

بۆچی ئەم کەسانە لەشیان دوای خەویش دووچاری ئەم حاڵەتانە دەبنەوە؟

توێژینەوەکان دەریان خستووە هۆکاری سەرەکی ئەو حاڵەتانە بۆ نەخۆشییەک بە ناوی protein deposits دەگەڕێتەوە کە تیایدا پڕۆتینێکی نا ئاسایی بە ناوی amyloid لە ئۆرگان و شانەکانی لەشدا کۆدەبێتەوە.

کاتێک protein deposits لە مێشکدا روودەدات، مرۆڤ دووچاری ئیفلیجی دەبێت لە قۆناغی REM.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی ئەم حاڵەتانە بۆ زیانگەیاندن بە لاسکی مێشک (بەشێک لە کۆئەندامی دەمار کە دەکەوێتە ژێر مێشک) یان بەکارهێنانی چەند جۆرێکی دەرمان دەگەڕێتەوە.

ئەو کەسانەی حاڵەتەکە تیایاندا گەشە دەسەنێت دەتوانن چەند دەرمانێکی وەک clonazepam و benzodiazepine وەربگرن، بەڵام ئەم دەرمانانە بێ کاریگەری لاوەکی نین و بۆ بەیانییەکەی کەسەکە دووچاری بێهێزیی و چەند نیشانەیەکی دیکە دەبێت.

لەم ساڵانەی دوایی، هۆرمۆنی مێلاتۆنین وەک چارەسەر بەکاردێت، کاریگەری زیاترە و کاریگەری لاوەکیشی کەمترە.

سەرچاوە:

رۆژنامەی دەیلی مەیل لە کتێبی Tales of Nightmares And Neuroscience  وەریگرتووە کە لە لایەن گات لێشزینەر، پزیشکی مێشک و دەمار لە لەندەن نووسراوە.

H.J