له بری به‌هاناوه‌چوون پۆلیسێك تاوان دژی ژنێك ئه‌نجام ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌ری، ژنێك په‌نای بۆ پۆلیس برد. به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسێكیشهوه ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌ر.
سه‌ره‌تای رووداوه‌كه، به‌و جۆره بووه، كه ژنێك بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا تۆمار بكات، روویكردووه‌ته بنكه‌یه‌كی پۆلیس. له‌وێ دۆسییه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه. یه‌كێك له كارمه‌ندانی پۆلیس، داوای له ژنه‌كه كردووه بچنه ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له باره‌ی شوێنی رووداوه‌كه كۆبكاته‌وه.
ژنه‌كه له‌و باره‌یه‌وه، باسی له‌وه‌كردووه، پۆلیسه‌كه ئه‌وی بردووه‌ته خانوویه‌كی چۆڵ. له‌وێ په‌لاماری داوه. ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر. رووداوه‌كه‌شی به مۆبایل وێنه‌گرتووه.
ژنه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، پۆلیسه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه، ئه‌گه‌ر سكاڵا له دژی تۆمار بكات، ئه‌وا گرتهڤیدیۆكهی بڵاوده‌كاته‌وه.
رووداوه‌كه له هه‌رێمی بنجابی پاكستان روویداوه. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، پۆلیس رایگه‌یاند، تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه. رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
ئ.ڕ