هه‌ولێر.. له‌سه‌ر پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل هاووڵاتییه‌ك كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له فولكه‌ی بازی سه‌ر رێگه‌ی مووسڵی شاری هه‌ولێر، هاووڵاتییه‌ك كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌و هاووڵاتییه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تووشی حاڵه‌تێكی پێكدادان بووه له‌گه‌ڵ شوفێرێكی دیكه‌دا، دوای درووستبوونی ده‌مه‌قاڵه له نێوانیاندا، شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه 5 فیشه‌كی ناوه به‌و هاووڵاتییه‌وه و كوشتوویه‌تی.
دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و دۆسییه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.