فیزیاناسانی جیهان واده‌ی "رۆژی دوایی" دیاری ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
زانكۆى هارڤاردی ئه‌مه‌ریكا، له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، واده‌ی "كۆتایی دنیا" دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به چۆنیه‌تی درووستبوونی گۆی زه‌وی و سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه.
بیردۆزه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، په‌یوه‌سته به چۆنیه‌تی كۆتاییهاتنی كۆی زه‌وی، له نێوان جه‌نگی چه‌كی ناووكی و به‌ركه‌وتنی نه‌یزه‌ك و هه‌سارۆچكه‌كان، تا ده‌گاته نه‌مانی زه‌وی و چوونه‌ناو تاریكی كۆتایی.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و فیزیاناسانهی زانكۆی هارڤارد، واده‌كه په‌یوه‌ندی به تێكچوون و له‌تبوونی گه‌ردیله بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه، كه به‌رپرسه له پێكهێنانی مادده و باڕستهكان، كه له رووی زانستییه‌وه پێی ده‌گوترێت "بۆسۆن هیگز".
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئه‌و فیزیاناسانه، هیچ مرۆڤێكی ئه‌م سه‌رده‌مه، رووداوه‌كانی كۆتایی دنیا نابینێت، چونكه نزیكه‌ی 11 تریلیۆن ساڵی دیكه رووده‌دات.
وه‌ك له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا باسكراوه، كاتێك له‌تبوونی گه‌ردیله‌كان رووده‌ده‌ن، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره رووده‌دات و ته‌واوی گه‌ردوون له ناو ده‌چێت.
ئه‌وه‌ی فیزیاناسانهكانی نیگه‌ران كردووه، ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام كه‌س نه‌یتوانیوه شوێنی ئه‌و گه‌ردیله‌یه "بۆسۆن هیگز"ه ده‌ستنیشان بكات، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك واده‌ی كۆتایی دیاریناكرێت.
ئه‌و فیزیاناسانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ره‌نگه به‌ر له كۆتاییی هاتنی دنیا، ته‌قینه‌وه له‌سه‌ر رووی خۆر رووبدات و به هۆیه‌وه رووداوی گه‌ردوونی و فه‌له‌كی رووبده‌ن به‌ڵام ناگاته كار ئه‌وه‌ی ببێته هۆی كۆتایی دنیا.
سه‌رچاوه: RT
ا. م