چوار کۆچبەر رێگایەکی سەیر بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا دەگرنەبەر

کارەکەیان ناوازەیە بەڵام پۆلیس ئاشکرای کردوون

K24 – هه‌ولێر:

چوار کۆچبەری نایاسایی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خۆیان لەناو چەند ئۆتۆمبێلێک شاردبووەوە تاکو بتوانن سنووری مەغریب بەرەو ئیسپانیا ببڕن، بەڵام پۆلیسی سنووری ئیسپانیا پیلانەکەیان ئاشکرا دەکەن.

ئەو چوار کەسە کە یەکێکیان تەمەنی تەنها 15 ساڵە لە ناو سێ ئۆتۆمبێل خۆیان حەشاردابوو، دوانیان لە ناو کوشن و دوانی دیکەشیان لە ناو داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکان.

لە دوای ئاشکرابوونیان، هەر چوار کۆچبەرەکە بەهۆی ئازاری جوومگە و هەناسە تووندیی رەوانەی نەخۆشخانە کراون و شۆفێرەکانیش دەستگیر کراون.

بۆ بەزاندنی سنوورەکان، چەندین شێوازی جیاواز و سەرسوڕهێنەر لە رابردوودا بەکار هێنراوە، ئەمەش زۆرجار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دۆخی هەندێک وڵات لە رووی ئابووری و ئەمنی زۆر خراپە و هاووڵاتیانیان بۆ گەڕان بە دوای داهاتوویەکی باشتر، ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە.

Metro

H.J