خەسو و خەزوری ترەمپ دەبنە ھاووڵاتی ئەمەریكی
K24 - ھەولێر
دایک و باوكی میلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا بوونه هاووڵاتی ئه‌مەریكی.
ڤیكتۆر و ئامالیجا كناڤس، دایک و باوكی میلانیا دوای سوێندخواردنیان له رێوڕه‌سمی هاووڵاتیبوون له نیۆیۆرك بوونه هاووڵاتی ئه‌مریكی.
باوكی میلانیا، ڤیكتۆر كه ته‌مه‌نی 74 ساڵه و به دوو ساڵ له تره‌مپی زاوای به ته‌مه‌نتره به‌ر له هاتنی بۆ ئه‌مەریكا له سلۆڤانیا له پێشانگای ئۆتۆمبێل و ئامالیجا-ی دایكی میلانیاش له كارگه‌یه‌كی رستن و چنین كاری كردووه.
ئاماژه به‌وه درا كه هه‌ردووكیان خانه‌نشینن و به مۆڵه‌تدانی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی كه به "كارتی سه‌وز" ناسراوه له ئه‌مەریكا ده‌ژیان.
ئاماژه به‌وه نه‌دراوە كه ئایا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له رێی میلانیا تره‌مپی كچیانهوه وه‌رگرتووه یاخود نا.
سیستمی ئه‌مەریكا رێگه به‌و كۆچبه‌رانه ده‌دات كه كارتی سه‌وزیان هه‌یه یان بوونه‌ته هاووڵاتیی ئه‌مەریكا به یه‌كجاره‌كی كه‌سوكاری هه‌ره نزیكیان ببه‌نه ئه‌و وڵاته.
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا دۆناڵد تره‌مپ به‌و سیستمه‌ی كه خێزان له خۆ ده‌گرێت و ئه‌و به "كۆچی زنجیره‌یی" ناوی بردوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس له پارته‌كه‌ی كه وه‌ك ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه داوایان كردبوو له چوارچێوه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆچدا ئه‌و سیستمه به شێوه‌یه‌ك سنووردار بكرێت كه ته‌نها هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ئه‌و كۆچبه‌رانه بگرێته‌وه كه كارتی سه‌وزیان هه‌یه یاخود بوونه‌ته هاووڵاتی ئه‌مەریكا.
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ